پارێزه‌ران به‌ مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌ررانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

له‌ پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، جه‌نگیز یوره‌كلی، نه‌ورۆز ئۆیساڵ و مه‌زڵوم دینچ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

له‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ به‌دواوه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه‌ به‌رده‌ست نییه‌.

هـ . ب