١٠٣ هەزار و ١٧٩ کەس کە ئازاد کردنیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکێ ڕێگری لێ دەکرێت، لە زیندانەکان وەک دیل ماونەتەوە. بە پێی یاساکان کاتێک سێ لەسەر چوار سزاکە کۆتایی دێت، دەبێت زیندانی ئازاد بکرێت، بەلام ئازاد کردنی زیندانیان لە لایەن دەستەی چاودێری و ئیدارییەوە ڕێگری لێ دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە یاسایی جێبەجێکردن ئەم دەستە دامەزرا.
هاووتەبێژی کۆمیسۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) زەکی بینبیر پەیوەست بەم کارە هەڕەمەکێانە لە بەرانبەر زیندانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "یەکێک لەو ناوچە سەرەکییانەی کە مافەکانی مرۆڤی تێدا پێشێل دەکرێت زیندانەکانە. بۆ ئەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا نیشان بدرێت، بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بکرێت بە ڕۆژەڤ و کۆتایی بە پێشێلکاری لە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ بێت وەک لقی ئامەدی ئۆهەدە زۆر کار دەکەین."
'دەستەی چاودێری و ئیداری یاسا پێشێل دەکات'
بینبیر ڕایگەیاند دەستەی چاودێری و ئیداری بە شێوەیەکی نایاسایی وەک دادگایەکی دووەمین مامەڵە دەکات و گوتی: "دەستەی چاودێری و گۆڕدراون بۆ میکانیزمێک کە بە ئەرکی دادگای دووەمەوە سزای مرۆڤ دەدات یان ڕێگری لە ئازادکردنیان دەکات. بە ڕاستی جێگەی ئەمە لە یاسادا نییە. لە جیهاندا کارێکی وەک ئەمە بوونی نییە. دەستەی ئیداری و چاودێری لە دژی یاسا مامەڵە دەکەن. لەم دواییانەدا بە تایبەتی لە زیندانی ئەرزینگانی ئازاد کردنی چەندین زیندانی دواخرا."
'لە دژی پێشێڵکردنی مافەکانی مرۆڤ تێکۆشان دەکەین'
بینبیر ئاماژەی بەوەدا ئۆهەدە هەوڵدەدەن لە دژی نایاسایی لە زیندانەکان ڕای گشتیی بجوڵێنن و گوتی: "لە بەرانبەر پێشێڵکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا تێدەکۆشین. بە تایبەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دەستەی چاودێری و ئیداری دۆزمان کردۆتەوە. بە پێی ئێمە ئەمە وەک مەرامێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت. دەوڵەت هەوڵدەدات فشار لە کوردان بکات. لەبەر ئەوەی دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان تەنها لە بەرانبەر زیندانیانی سیاسیی بەکاردەهێنرێت.
'دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت'
زەکی بینبیر ئاماژە بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "پڕۆسەی ئێستا بە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی بەڕێز ئۆجالان دەستی پێکرد. دەبێت دەسەڵاتداری ئەم پڕۆسەیە باش هەڵسەنگێنێت و بەوپێیە هەنگاو بنێت. دەبێت دەستبەجێ دەسەڵاتداری هەنگاو بنێت. بە تایبەتی دەبێت 'مافی هیوا' بۆ بەڕێز ئۆجالان بناسرێت. ئێستا پڕۆسەیەکی ئەرێنی هەیە. بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەبچێت دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت. هەنگاوی سەرەکیش بە دی هێنانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە لە زیندانی ئیمراڵی و ئازاد کردنی زیندانیانی نەخۆشە کە ٣٠ ساڵە ڕاگیراون."