پارێزەر دێڤدجیان: ئەردۆغان درێژەپێدەری کلتوری داگیرکاری و ڕق و کینەیە
پارێزەر فرانسوا دێڤیدجیان ئاماژەی بەوەدا ئەردۆغان درێژەپێدەری کلتوری داگیرکاری و ڕق و کینەیە و وتی: "دەیەوێت ڕەوایەتی بدات بە تاوانانەی لەدژی کورد و ئەرمەن ئەنجامدراوە."
پارێزەر فرانسوا دێڤیدجیان ئاماژەی بەوەدا ئەردۆغان درێژەپێدەری کلتوری داگیرکاری و ڕق و کینەیە و وتی: "دەیەوێت ڕەوایەتی بدات بە تاوانانەی لەدژی کورد و ئەرمەن ئەنجامدراوە."
دەوڵەتی تورک وەک بەردەوامیکردنی 'نەریتی مێژوویی' درێژە بە سیاسەتەکانی فراوانبوون دەدات. بۆیە تورکیا وەک دەوڵەتێکی ئەندامی ناتۆ هەموو جۆرە تاوانێکی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەو خاکانەی داگیریکردووە بە گشتی و بەتایبەت لە کوردستان ئەنجام دەدات. لەبەرامبەر ئەمەش کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر نادادپەروەرییەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگە. هەروەک ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک لەشاری ڕیزە لە کۆبونەوەیەکدا ناوی ئیسرائیلی هێناو و وتی، 'وەک چۆن ڕۆشتینە ناو کارەباغ و لیبیاوە دەتوانین هەمان شت بە رامبەر بە ئیسرائیل بکەین.' ئەم قسەیەیی دەرخەری ئەوەبوو ئەردۆغان لە سەر هەموو خاکی سوریا و عێراقدا لە پێگەی داگیرکارییدایە.
لەگەڵ فرانسوا دێڤدجیان، پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی پاریس، کە لە نزیکەوە چاودێری سیاسەتی فراوانخوازانەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئارتساخ دەکات و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بۆ گەلی ئەرمەنستان لە تێکۆشانی یاساییدایە، لەسەر ئەم بابەتە قسەمان کرد.
'ئەردۆغان درێژە بە میراتی تەلعەت پاشا دەدات'
پارێزەر دێڤدجیان باسی لەوەکرد سیاسەتە فراوانخوازەکانی دەوڵەوتی تورک بە سەرکردایەتی ئەردۆغان لە دەرەوەی سنورەکانی تورکیادا درێژەدانە بە نەریتی مێژووی فراوانخوازی تورک و وتی: "ئەم سیاسەتە درێژە پێدەری میراتی فراوانخوازی تەلعەت پاشایە لە سەدەی بیست، کە لە ئەتاتورکدا بەتەواوی شێوەگیربوو. لەمڕۆشدا ئەردۆغان سەرکردایەتی دەکات. ئەم دۆخەش بەمانای نکۆڵیکردنە لە کەمینە مێژوویەکان و گەلانی هەرێمەکە. ئەم سیاسەتەش لە سەرەتای سەدەی بیستەم هێندەی ئەرمەنییەکان کاریگەری لەسەر ڕۆمانی، ئاشوری و کوردان و گەلانی هەرێمەکە هەبوو. هەر بۆیە سیاسەتی 'نکۆڵیکردن' لەمڕۆدا بە ڕوونترین شێوە لە دژی گەلانی کورد و ئەرمەن دووبارەدەکاتەوە و بەردەوامە. گەلی کورد گەلێکی ٣٥ ملیۆنییە. ئایە نابێت بە جیهان بڵێین گەلێکی ٣٥ ملیۆنی مافی دەوڵەتێکی سەربەخۆیان هەبێ!. زۆرینەی ئەو گەلەش لە سنورەکانی تورکیادا دەژین. دەوڵەتی تورک نکۆڵی لەم ڕاستییە دەکات، هەرەوەک چۆن قڕکردنی ئەرمەنییەکان و مافی ئەرمەنییەکان لەسەر خاکی تورکیا ڕەتدەکاتەوە. تورکیا بە ڕەتکردنەوەی مافی گەلی کورد و ئەرمەن، و بە پشتیوانیکردنی ئازەرباینجان ئامانجی درێژە دەدات بە ئەنجامدانی تاوانەکانی و ڕەوایەتیدان بە سیاسەتی نکۆڵێ."
لە بەردەوامی قسەکانیدا پارێزەر دێڤیدجیان ئاماژەی بەوەدا کە لەمڕۆدا ئازارباینجان بە پشیوانی تورکیا هەمان سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبات لەسەر خاکی ئارتساخ.
'لەژێرناوی ئاسایشی سەرسنوریدا تاوان ئەنجام دەدن'
دێڤیدجیان سەرنجی خستەسەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: "لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا بە گریمانەی ئەوەی 'گەر سنورەکان دانەخرێن' شەڕ ڕوونادات، پاراستنی سنورەکان وەک ڕەگەزێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان دەردەکەوێت. ئارگۆمێنتی سەرەکی پشتەوەی داگیرکارییەکانی ئەمڕۆ هەر ئەمەیە. هەر لەبەرئەوەی ئەم ئارگۆمێنتە خزمەت بە بەرژەوەندی زلهێزەکان دەکات، پشتیوانی لەم سیاسەتە دەکرێت. بۆیە لەژێر پاساوی پاراستنی ئاسایشی سنوریدا تاوانەکانیان ئەنجام دەدەن و ئەمەش بۆ دەوڵەتی تورکیا بووە بە پاساو."
'پێویستە تێکۆشانمان بەردەوام بکەین'
دێڤیدجیان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی بەردەمیدان بە تێکۆشانەکان کرد بۆ شکاندنی هێرشەکانی سەر گەلی کورد و ئەرمەنییەکان و وتی: "باوەڕم وایە لە هەموو دۆخێکدا بگەڕێینەوە سەر ڕێگەی ئاشتییانە. بەڵام پیویستە باوەڕمان بە مافداری و بیرکردنەوەی خۆمان هەبێت. ڕاستە زەحمەت و دوورمەودا دەبێت، بەڵام ئێمە گەلانی دێرینین زۆر شتمان تێپەڕکردووە. گەشەکردنی یاسای و عەقڵی لە مرۆڤایەتیدا دووردرێژ، ئاڵۆز و زەحمەتە.
لەدوای هەموو هەوڵەکانەوە لە ئێستادا هەموو کەسێک دانی بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا ناوە. مێژوونوسان لە ئێستادا دان بەوەدا دەنێن، بەڵام لە پێشوودا شتەکە بەوجۆرە نەبوو. زانین و حیکمەت لە پێشکەوتندایە و بۆیە پێویستە زیاتر تێبکۆشین بۆ ئەوەی مافەکانمان بپارێزین."