ئەندامی کۆتا شاندی ئیمراڵی و یەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ فایەق ئۆزگوگر ئەرۆل دەربارەی وردەکارییەکانی چاوپێکەوتنەکەیان لە ئیمراڵی قسەیکرد.
ئەرۆل باسی لەوەکرد کە سەردانکردنی ئیمراڵی زۆر سەنگین بووە بۆیان و گوتی: "دوای ساڵانێک لە هەوڵدانمان دواجار هەم چاودێری هەلومەرجی ئیمراڵی و هەمیش جارێکی دیکە چاومان کەوت بە بەڕێز ئۆجالان ئەمەش بۆخۆی زۆر گرنگ و سەنگینە. هەروەها لە نوسینگەی یاسایی سەدە چەندین هەڤاڵـمان هەیە ساڵانێکە لە کارکردندان بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بگەینن بە ئیمراڵی، چاودێری هەلومەرجی ئەو جێگەیە بکەن. وێڕای ئەمەشدا چەندین سیاسەتمەدار هەیە کە بۆ ئەم پرۆسەیە کاردەکەن. هەروەها بازنە و لایەنێکی جددیانەی گەل هەیە کە بەدواداچونی ئەم پرۆسەیە دەکەن و دەیانەوێت گۆشەگیری کۆتایی بێت. لە ڕاستییدا ئەم سەردانییە بەرنجامی کاری هاوبەشی هەمووانە. لە چاوپێکەوتنەکەدا بۆمان ڕەخسا بەڕێز ئۆجالان، بەڕێز حاملی یەڵدرم، بەرێز وەیسی ئاکتاش و بەڕێز عەمەر خەیری کۆنار ببینین. چاوپێکەوتنێکی زۆر دڵخوازانە و جددی بوو. هەربۆیە سەردانێکی کاریگەر بوو.
ڕۆژی چاوپێکەتنەکە بە تەواوەتی ئەم دەقی بانگەوازییە بوو. هەموو لەوێ بوون، هەموو شاندەکەمان لەوێ بوو، چاوپێکەتنەکە بە ئامادەبوونی هەمووانەوە ئەنجام درا. بێگومان یەکلاکەرەوە بەڕێز ئۆجالان بوو. بە وردی گوێمان لێ دەگرت. لەگەڵ کاتدا چاوپێکەوتنەکە شێوەیەک لە گفتوگۆی وەرگرت. هەرخۆی دەقەکە بە دەستنوس هات و گوتی، 'دەبێت ناوێکی لێ ببنێین، بیرلەوەدەکەمەوە ناوی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی لێ بنێم.' لەسەرەتاوە ناوێکی لەم شێوەیەیی لە دەقەکە کرد. دواتر دەقەکەی هەڵسەنگاند. لە سەرەتادا دەقەکەی بۆ دەخوێندینەوە و ناوبەناو دەوەستاو و وشە بە وشە لێدوانی دەدا. بۆیە ئەو سەردان و گفتوگۆیەیی کە ماوەی سێ کاتژمێر و نیوو بەردەوام بوو گۆڕا بۆ دەربڕینی ئەو دەقە. سەرەتا جارێکی دیکە باسی پەیوەندی مێژینەی نێوان کورد و تورکانی کرد. دواتر باسی هەوڵدانەکانی کۆتای هێنان بە شەڕی کرد لە ئۆزەلەوە گێڕایەوە. باسی لە نزیکایەتی دەوروبەرەکانیشی لەسەر ئەم مژارە کرد. دەتوانم بڵێم بەش بە بەش باسی لێ کرد."
فاروق ئۆزگور ئەرۆڵ ڕایگەیاند دۆخی ڕێبەر ئاپۆ زۆر جێگیر و باش بوو وەک ئەوەی لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت و گوتی: "زۆر سەربڵند، بە مۆراڵ و بەهێز بوو. ڕاستییەکی لەم شێوەیە هەیە؛ ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەو جێگەیەدایە، لە نێو ئەو هەلومەرجەدایە. بە دڵنییایەوە دەبێت ئەم لەبەرچاو بگیرێت. ماوەی ٢٦ ساڵە لە نێو بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدایە، دەرفەتی ڕاگەیاندنیی زۆر کەمە، پەیوەندییەکانی بە جیهانی دەرەوە بە تەواوەتی یانیش بە سەختی دابڕێندراوە و وێڕای هەموو ئەمانەش خاوەنی هێز و ئیرادەیەکە کە مژارێکی ئەوەندە گرنگ و هەستاردایە کە پرۆسەیەک بەڕێوەبەرێت. بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگە.
تەماشاکەن، لە شاندەکە یەک دوو هەڤاڵ گوتیان دەبێت بۆ یارمەتییدان بێینە ئیرە و ماوەیەک لەگەڵتدا بمێنینەوە، پێکەوە گفتوگۆ بکەین، پێشنیار بکەین. ئەویش بە پێکەنیینەوە پێیانی گوت، 'ئێوە ناتوانن لێرە ئیدارە بکەن'. بەڕاستیش مانەوێ لەوێ ئەوەندە ئاسان نییە. وە دوای ئەم هەڵسەنگاندنە چەند کاتژمێرییە بە گفتوگۆ پێشنیارەکانی وەرگرت. بەڵێ ڕاستە کاریگەری گۆشەگیری جەستەییمان بینی، بەڵام وێڕای ئەمەش زۆر بە مۆراڵ بوو.
وەک پارێزەری چەند ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ گوتی، "هەر لەسەرەتاوە هەوڵدانی بنەڕەتیمان ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. لەم مژارەدا هێشتا گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە. بە پێچەوانەوە بە دڵنیاییەوە دەبێت لەم هەلومەرجەی ئێستادا گۆڕانکاری بکرێت. ئەو بابەتەی پێی دەڵێین مافی هیوا، بنەمای ئەم شتە یاساییە. ڕاگەیاندراوەکەش کە درا بووە بناغەی سیاسی لەم پرۆسەیەدا."
ئۆزگور دەسنیشانیکرد لە دۆخی ئێستادا مژاری ئێستا ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ ببێتە خاوەنی دەرفەتەکانی ڕاگەیاندن و خەباتکردنێکی ئازاد و گوتی: "بەڕێز ئۆجالان لەم بابەتەدا چوارچێوەیەکی بەرفراوان دەستنیشان دەکات. ڕاست نییە ئەم چوارچێوەیە لە دەقێکی لاپەڕ و نێوێکدا بهێڵدێرێتەوە. دەبێت ئەمە بزانرێت. دەبێت ئەمە لەگەڵ هەڤاڵەکانی خۆییدا ڕوونبکاتەوە. دەبێت خودی خۆی بتوانێت بۆ گەل ڕوونی بکاتەوە. گرنگە دەرفەتێک بخوڵقێندرێت کە بتوانرێت ڕاستەخۆ خۆی گوزارشت و قسە و خیتاب بکات. دەبێت دەرفەتی ڕاگەیاندنی بەفراوان بخوڵقێندرێن. دەبێت ئیدی باسی شتێک نەکرێت بە ناوی گۆشەگیرییەوە، هەروەها نابێت ئیدی باس لە ئەو ڕێکارانە بکرێت کە بەرانبەر زیندانیان دەگیرێتەبەر. دەبێت دەرفەتی ئەمانە بڕەخسێندریت."