پۆلیس ڕێگەی نەدا یادی ئاکتاش و یاڤووزەر بکرێتەوە

بڕیار بوو ڕۆژنامەوانان ڕۆهات ئاکتاش و محەمەد یاڤووزەر-ی دەبەپەیی کە لە ژێرزەمینەکای جەزیردا کۆمەڵکووژ کران،لە سەر گۆڕەکانیاندا یادیان بکرێتەوە، بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئازادی وڵات ڕۆهات ئاکتاش و ئەندامی مەجلسی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان( دەبەپە) محەموود یاڤووزەر کە لە ناوچەی جەزیرەی شڕنەخ لە قۆناغی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە ژێرزەمینەکەدا بە دڕندەیی کۆمەڵکووژ کران،بڕیار بوو ئەمڕۆ یادیان بکرێتەوە، بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگری کرد و نەیهێشت مەراسیمەکە بەرێوە بچێت. پۆلیس حەساریان لە بەردەم گۆڕستانەکەدا دانا  و ڕیگەی نەدا بنەماڵە، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانان دجلە فرات و هەدەپە  دەربازی ناو گۆڕستانەکە ببن. پۆلیس بڕیارەکەی والی کردە بیانوو بۆ ڕێگری کردنەکەی.

ئایشە سۆرۆجۆ لە دژی گەمارۆی پۆلیس ناڕەزایەتی نیشاندا  و وتی، " لێرە تاوان ئەنجام دەدرێت. لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە شتی وەها نییە. ڕێگە نادەن کە ئێمە ئەو مرۆڤانەی کە بە دڕندەیی لە ژێرزەمینەکاندا کۆمەڵکووژ کران لە سەرگۆڕەکانیان یادیان بکەینەوە."

دوای هەولێکی زۆر پۆلیس تەنیا بە دایکی ئاکتاش و ئایشە سۆرۆجۆ ڕێگەی دا کە بچنە ناو گۆڕستانەکە.

محەمەد ئاکتاش ناڕەزایەتی نیشاندا و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بەتەنیا ناچن و وتی، " ئێمە بەتەنیا ناتوانین ئەم ئازارە هەڵبگرم، با ئەمە ببێتە شەرمێک بۆئەوانەی کە رێگری دەکەن."

جەماوەر دواتر لەبەردەم گۆرستانەکەدا راگەیەنراوێکیاندا و ڕێگریەکانی پۆلیس-یان ئیدانەکرد.دواتر سەردانی بنەمالەی ڕۆهات ئاکتاشیان کرد.

ک-ش