له ژێر ئاسایش و پاراستنی پۆلیسه‌كاندا گروپێك برانه به‌رده‌م ناوه‌ندی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان و ویستیان تاجه گوڵ دابنێن و كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی بده‌ن.
گروپه‌كه له سێ كه‌س پێكهاتبوون و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه منداڵه‌كانیان له ناو په‌كه‌كه‌دان، به ئاڵای توركه‌وه لێدوانیاندا و دواتر رۆیشتن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كانی تورك له‌به‌رده‌م بیناكه مانه‌وه. هه‌ده‌په‌یی باسیان له‌وه‌كرد، كه پۆلیسه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌به‌رده‌م بیناكه گێره‌شێوێنی بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیان نیشاندا. پۆلیسه‌كانیش به زاره‌كی جه‌سته‌یی هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ده‌په‌ییه‌كان.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری ئێلیح ئایشه ئاجار باشاران ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به گێره‌شێوێنی پۆلیسه‌كان ده‌ربڕی و ویستی لێدوانی رۆژنامه‌وانی بدات. كاتێك ئاچار باشاران وتی، "من لێدوان ده‌ده‌م" پۆلیسه‌كان راگه‌یاندنه‌كانیان له‌و شوێنه دوورخسته‌وه. له‌باره‌ی ئاجار باشارانیشه‌وه وتی، "په‌رله‌مانتاره‌كه بخه‌نه ژووره‌وه". باشارانیش درێژه‌ی به قسه‌كانیدا وتی، "پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی گێره‌شێوێنی بكات هاتووه‌ته به‌رده‌م بیناكه‌مان. ده‌سته گوڵێك هه‌یه، پۆلیس بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سته گوڵه ئه‌ركدار كراوه. ماف به خۆیان ده‌ده‌ن په‌لاماری ئێمه بده‌ن".
باشاران به پێداگرییه‌وه ویستی لێدوان بدات و وتی، "ئاسته‌نگی بۆ مافی دیموكراتیكی من دروست ده‌كه‌ن. ئێمه به‌رامبه‌ر گێره‌شێوێنی و هێرش شكست ناهێنین".
به‌رپرسی پۆلیسه‌كانیش پێگوت، "بڵێ بزانین منداڵه‌كانیان له كوێن". باشارانیش باوكی خۆی به بیرهێنایه‌وه كه له ساڵی ١٩٩٠ به كرده‌وه‌ی بكه‌ر نادیار كوژرابوو و وتی، "كه‌واته بۆ بكوژی باوكیشم بگه‌ڕێن".
له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ی باشاران پۆلیس سوكایه‌تیان به باشاران كرد و وتی، "من تۆ ده‌خه‌مه ژێر ئه‌م دیواره".
باشاران و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په نارشه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به پۆلیسه‌كان ده‌ربڕی.
گه‌مارۆی پۆلیسه‌كان له‌سه‌ر ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په به‌رده‌وامه. هه‌ده‌په‌ییش دروشمی "هه‌ده‌په گه‌له گه‌ل لێره‌یه" ده‌ڵێنه‌وه.
هـ . ب