پۆلیسەکان لەبەردەم پەرلەمان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی کەسک
ئەندامانی کەسک ویستیان لەبەردەم پەرلەمان چالاکی ئەنجامد بدەن. پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەریان.
ئەندامانی کەسک ویستیان لەبەردەم پەرلەمان چالاکی ئەنجامد بدەن. پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەریان.
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکا جەماوەرییەکانی رەنجدەران (کەسک) بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گرینی شوێنی گردبوونەوە لەلایەن والیگەرییەوە کە بڕیارە سبەینێ لە گۆڕەپانی تاندۆغانی ئەنقەرە بە دروسمی "نەک بودجەی هەڵبژاردن، بودجەی بژێوی" ئەنجام بدرێت، لەبەردەم دەرگای چانکایای پەرلەمان کۆبوونەوە.
پۆلیسەکان گەمارۆی ئەو جەماوەرەیاندا کە لەبەردەم پەرلەمان کۆبوونەوە و دواتر هێرشیان کردنەسەر. ئەو ئەندامانەی کەسکیش کە ویستیان واژۆکۆکراوەکانیان پێشکەش بە پەرلەمان بکەن دەستبەسەر کران.
دوای رووداوی رێگریکردنەکە جەماوەر لە نزیک دەرگای چانکایای پەرلەمان کۆنفراسی رۆژنامەوانی بەست.
هاوسەرۆکی گشتی کەسک محەمەد بۆزگایک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵوێستی پۆلیس دەربڕی و وتی، "ماوەیەکی زۆرە لە ئەنقەرە رووبەڕووی دۆخی نائاسایی بووینەوە. پێشێلکردنی مافەکان و گوشار لە دژی مافەکانی سەندیکا و ئازادی بیر لەئارادایە. ئێمە ئەو قەدەغەکردنە بە فەرمی ناناسین و ناچینە ژێربارییەوە".
هـ . ب