پۆلیسی تورک تەرمی شەهید ئەرداڵ دەڕفێنن
تەرمی کانیڤار ئەرداڵ کە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکیی فیداکاری ئەنجامدا، لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێنرا.
تەرمی کانیڤار ئەرداڵ کە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکیی فیداکاری ئەنجامدا، لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێنرا.
پۆلیسی تورک تەرمی کانیڤار ئەرداڵ (حەسەن ئۆگوز) لە تابوری نەمران کە دوێنێ بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکیی فیداکاری ئەنجامدا و شەهید بوو، ڕفاند.
پۆلیس داوای لە بنەماڵەی شەهید کانیڤار ئەرداڵ کرد نمونەی خوێن بدەن بۆ پشکنینی DNA. بنەماڵەکە لە مێرسینەوە هاتنە ئەنقەرە و نمونەی خوێنیان بۆ پشکنینی DNA بەخشی.
دوای هاوتاکردنی DNA، بنەماڵەکە داوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەیان کرد. بەڵام تەرمی ئەرداڵ لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێندرا و بردرایە مێرسین.