پەرلەمانی تورکیا بڕیاری شەڕی دژی کورد پەسەند کرد

لە پەرلەمانی تورکدا، بڕیاری داگیرکاری و هێرشی قڕکردنی سەر باشوری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەسەند کرا.

پێشنیازی درێژکردنەوەی پێدانی دەسەڵات بە سەرۆک کۆماری تورک بۆ شەڕی دەرەوەی سنوور لە باشوری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی ٢ ساڵی دیکە، پێشکەشی لیژنەی گشتی پەرلەمان کرا.

دوای گفتوگۆکانی ناو لیژنەکە، بڕیاری شەڕ خرایە دەنگدانەوە، بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە-مەهەپە، ئی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئایندە و پارتی دەڤا پەسەندکرا. پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) و جەهەپە بە "نا" دەنگیاندا. بەم پێیە ٣٥٧ پەرلەمانتار بە "بەڵێ" و ١٦٤ پەرلەمانتاریش بە "نەخێر" دەنگیان داوە.