کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ساڵیادی یادی شەهید حسێن خزری (هێمن بێکەس) یەکێک لە ئەندامانی پارتەکە و وڵاتپارێز فەسیح یاسەمەنی لە ١٤هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیاندا گرێدراو بوون بە بەڵێنەکانی شۆڕشگێڕانەی بە شەهیدان دووپات کردەوە و بانگەوازی لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا کرد بە پابەندبوون بە ڕێبازی تێکۆشانی شەهیدانەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئازادی و بەدیهێنانی دیموکراسی درێژە بە تێکۆشانیان بدەن.
راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک بەم شێوەیە:
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک لە ١٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حسێن خزریدا، ناسراو بە"هێمن بێکەس" یاد و بیرەوەرییەکانی بەڕێزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و ڕێگای ئەو شەهیدە بەنرخە بە ڕێگای گەیشتن بە ڕاستی ئازادی دەزانین و بێگومان ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ئازادی ڕێگای ڕاستیە لە بەدەستهێنانی ئازادیدا.
شەهید هێمن لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە لایەن ڕژێمی قڕکەری کۆماری سێدارەوە لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا. شەهید هێمن لە ساڵی 1982 لە شاری ورمێ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبووە. هەر لە تەمەنی گەنجیەوە بووە بە لایەنگری بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و لە ساڵی 1999 بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی قڕکەری ئێران و بە ئامانجی ڕزگارکردنی گەلە ستەملێکراوەکەی پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادییەوە کردووە.
شەهید هێمن نموونەیەکی ڕوونی کەسایەتی پوختە و پێگەیشتووی گەنجێکی تێکۆشەر بوو بە نموونە بۆ هەڤاڵانی. پڕ بوو لە حەماسەی شۆڕشگێڕیی لە دۆزی گەلە ستەملێکراوەکەیدا و بەردەوام بوو لە تێکۆشان. بە گرنگیدان بەم لایەنە، تەنانەت بۆ ساتێکیش دەستبەرداری پابەندبوونی ئەخلاقی و سیاسی و شۆڕشگێڕیی خۆی نەبوو و هەتا شەهیدبوونی لەسەر ئەم ڕێبازە مەزنە بەردەوام بوو. هەرچەندە لە ناوەندەکانی ئەشکەنجەی ڕێژیمی ئێراندا بەرخۆدانێکی مەزنی بەڕێوەبرد، بەڵام قەد دەستەبەرداری باوەڕی خۆی بە ئازادیی گەلەکەی و بەدیهێنانی ژیانی دیموکراتیک نەبوو و بوو بە نموونەیەکی خەباتگێڕی ڕاستەقینە دژ بە سیستەمی چەوسێنەری ڕژێم. ئەو هاوشێوەی فەرزاد کەمانگەر و شیرین عەلەمهۆلی بوو، هەرگیز ملکەچی و خۆبەدەستەوەدانی نەدەزانی.
هەروەها شەهید فەسیح یاسەمەنی یەکێک بوو لە هەڤاڵانی دێرینی شەهید هێمن بێکەس و یەکێک بوو لە وڵاتپارێزانی شۆڕشگێڕی گەل کە لە 6ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە سێدارە درا. شەهید فەسیح چەمکی وڵاتپارێزی ڕاستەقینەی تا ئاستی شۆڕشگێڕی بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی بەرزکردەوە و بە هەمووانی سەلماند کە پێداگری لەسەر ڕێگای ئازادی ڕاستی خودی سەرکەوتنە. هیوای دوژمن بۆ خۆبەدەستەوەدانی لەباربرد و نیشانی دا کە گەنجانی تێکۆشەر هەرگیز ڕێگە بەخواستە گڵاوەکانی دوژمن نادەن.
لە سایەی بەرخۆدانی شەهید حسێن خزری و شەهید فەسیح یاسەمەنی، سیستەمی قڕکەری ئێران نەیتوانی بە خواستی خۆی کە چۆکپێدادانی ئەو شۆڕشگێڕانە بوو، بگات. بەبەرخۆدانی ئەو شەهیدانەوە دەسەڵاتی ساختەی ڕژێم بێ کاریگەر کرا. زیندان و ناوەندەکانی ئەشکەنجەی سیستەمی ستەمکاریان کردە زانکۆی تێکۆشان و بەرخۆدان.گومانی تێدا نییە کە ئەمڕۆ گەنجانی گەلەکەمان لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئازادیخوازانەی ڕێبەر ئاپۆ و بە پاراستنی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خۆیان، خواست وئارمانجی شەهیدان بەدی دەهێنن.
کۆمیتەی شەهیدانی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)" ١٤هەمین ساڵوەگەڕی شەهید "هێمن بێکەس" و ١٥هەمین ساڵوەگەڕی یادی شەهیدبوونی "فەسیح یاسەمەنی" بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنێتەوە. ئەوان میراتێکی بەرخۆدانیان بۆ گەلەکەیان بەجێهێشتووە کە ڕێگای ئازادیمان ڕوون دەکاتەوە. ئەوەی ئامانجی شەهید بێکەس و شەهید یاسەمەنی بوو، ئێستاش ئامانجی گەلەکەمانە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و ئەمڕۆ لە سایەیەوە وشیاریی گەنجانی گەلەکەمان لە گەشەکردندایە. بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، گەلەکەمان، گەنجان و ژنانی تێکۆشەر دەکەین هەتا بەدیهاتنی ئارمانجی شەهیدان و بەدیهێنانی دیموکراسی درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن. ڕێگای شەهیدان جگە لە ئازادی هیچی تر نییە و ڕێبازی بەدەستهێنانی ئازادیش تەنیا بەرفراوانکردنی تێکۆشانە بە پشتبەستن بە بیر و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ. یاد و بیرەوەری شەهیدانمان بەرز نرخ بێت."