موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ستێرک تیڤی بە بەرفراوانی باسی ھێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر گارە و بەرخودانی گەریلا کرد.
قەرەیلان رایگەیاند، شەڕ و بەرخودانی گارە لە ئێستاوە شوێنێکی گرنگی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گرتووە و وتی، "بە رەنج، ئازایەتی و فیداکاریی شەهیدان ئەو داستانە تۆمار کرا". وتیشی، هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارە ئۆپراسیۆنێکی ئاسایی نەبوو. لە بەرزرترین ئاستدا پلانی بۆ دانرابوو و بڕیاری لەسەر درابوو و ئەوەشی وت، "سەرۆک کۆمار، وەزیر وفەرماندەکانیان بە گشتی خۆیان راستەوخۆ لەسەری راوەستان. هەروەها چەندین مانگ بوو ئامادەکارییان بۆ دەکرد و ئینجا دەستیان بە هێرشەکەیان کرد".
بۆ بەردەوامیدان بە رژێمەکەیان
قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد، بە تایبەتی لەم ٦ مانگەی رابردودا لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕێکی دژواریان کردووە و سەرباری ئەوەى بۆ داگیرکەریی دەوڵەتى تورک هەموو تواناکانیان خستەکار، بەڵام هەر سەرنەکەوتن و بە ئامانجەکەیان نەگەیشتن و وتی، "لەبەر ئەوەش لە سیتسمەکەیاندا قەیران هەیە. رژیمی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنکۆن لە رووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە کێشەیان هەیە و تەنگاو بوون. داهاتویان لە مەترسیدایە. لەم هەلومەرجەی زستاندا خواستیان گورزێک لە ئێمە بدەن و بەو شێوەیە بەردەوامی بە مانەوەی خۆیان بدەن.
ئەگەر سەربکەوتنایە هەڵبژاردنی پێشوەختەیان ئەنجام دەدا
ئەگەر لە هێرشەکەیاندا سەربکەوتنایە هەڵبژاردنی پێشوەختەیان ئەنجام دەدا. بۆ ئەو ئامانجە جوڵانەوە. لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا لە باکووری کوردستان، لە سەرحەد تاوەکو مێردین و دێرسیم لە دژی هێزەکانمان ١٠ ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا. هەموویان بێ ئەنجام بوون. ئێمە لە هیچ شوێنێکدا زیانمان بەرنەکەوت. تەنها لە مێردین ٣ شەهیدمان دا. هێرشی گارە لە بەرزترین ئاستدا پلانسازیی هێرشی بۆ کرابوو. دەیانخواست گارە داگیر بکەن. لە ستراتیژیترین شوێنی گارە خۆیان جێگیر بکەن و بەو شێوەیە هەم لە دژی ئێمە و هەم لە دژی هێزەکانی تر دەبوونە خاوەن دۆخ وپێگەیەکی بەهێز و باڵادەست.
دەیانخواست نمایش بە دیلەکان بکەن
لە هەمان ئەو ناوچەیەدا دیلیش هەبوون. لەوەش ئاگادار بوون، ئێمەش دەمانزانی ئەوان لەوە ئاگادارن. دەیانخواست بچنە سەریان، یان بە کوژراوی یان بە ساخی بیانخەنە دەستی خۆیان و نمایش و شانۆییان پێوە بکەن. پێویستییان بەوە هەبوو بۆ مانەوەیان لە دەسەڵاتدا.
لە بەرزترین ئاستدا ئامادەکاری و پلانسازییان بۆ کردبوو. سەرباری ئەوەى دەیانزانی کارێکی عاقڵانە نییە، بەڵام مەترسییان دایە بەرخۆیان. ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا. بۆ داگیرکردن هات، بەڵام نەیتوانی داگیری بکات. لە بریی ئەوەى دیلەکان رزگار بکەن کوشتیانن و زۆر دۆڕان.
بە پێشەنگایەتیی شۆڕش رۆژهات و سەیفییەکان بەرخودانێکی زۆر گرنگ و گەورە ئەنجامدرا. کاتێک لەوە تێگەیشتن گازیان بەکارهێنا و بەو شێوەیە توانیان خۆیان لە گەمارۆ رزگار بکەن و رۆژی چوارەم بڕۆنە ناو کامپەکە هاوڕێیانمان هەر لە یەکەم هەنگاودا بە دژواری لێیاندان. سوپای تورک گیری خوارد. هەر کە زانییان گیریانخواردووە، رێگای نامرۆڤانە و نامەردانەیان گرتەبەر. گازیان بەکارهێنا و بە ترسنۆکانە شەڕیانکرد. پەنایان بردە بەر شێواز و رێگا چەپەڵەکان و ٤ رۆژ هەوڵیاندا بچنە ناو کامپەکە.
ئەگەر هاوین بوایە و بۆ چەند کاتژمێر هەوا هەور بوایە، یەکێکیان بە ساخی دەرنەدەچوون. هەموویان لە ناودەچوون. بەو شێوەیە ئێمە ئەنجامی گەریلایەتیی پرۆفیشناڵمان بینی. ئەزمونی حەفتانین لە گارە پشتڕاست بوویەوە.
ئەردۆغان بۆ یەکمجار ناچار بوو بێژێت' ئێمە سەر نەکەوتین'
قەرەیڵان دەستنیشانیکرد کە ئەردۆغان بۆ یەکەم جارناچار بوو بێژێ' بەداخەوە ئێمە سەرنەکەوتین' و ئاوەها بەردەوامیدا بە قسەکانی، " گەریلا قارەمانەکانی ئێمە ئەردۆغانیان ناچار بەو قسەکرد. ئێمە هەرچەندی باسی بەرخۆدانی گارێ بکەین کەمە و ناتوانین حەقی خۆی بدەینێ. ئەو بەرخۆدانە لە ئەنجامی ڕەنج و فیداکاریی بێ وێنەی هەڤاڵانی ئێمە پێکهات. بێ گومان ئەو بەرخۆدانە ئەنجام گەلێکی گرینگی هەیە. ئێمە دیمان گەریلاکانی مۆدڕنیتەی دیموکراتیک بە ڕێبازی تێکۆشین و شەڕێ نوێ چۆن ئەنجام بەدەست دەخەن. ئەو ڕێبازانە لە هەفتانین تاقی کرانەوە، بەڵام لە گارێ خۆی چەسپاند.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەڤالان داویانە، نزیکەی ٢٠ دڕۆن، ٤١ی فڕۆکەی جەنگی بەسەر گارێ فڕیانە و بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون. هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی تریش کە ئاتاکیان پێ دەڵێن، جارووبار بەشدارییان دەکرد. بەڵام نەیانتوانی بیشارنەوە و ئاشکرایان کرد کە دەیان شوێنیان کردووەتە ئامانج، بەڵام لەو هێرشە چڕە ئاسمانیەدا تەنیا یەک هەڤاڵی ئێمە شەهید بوو، هەڤاڵ گەلهات. ئەو هەڤالانەی ئێمە کە شەهید بوون هەموو لە شەڕدا شەهید بوونە.
گەریلا هەتاکوو لەسەر ڕێبازی نوێی شەڕ کە ئێمە لەسەری کار دەکەین، لەسەر ئەم ڕێبازە شەڕە چالاکی بکات، هەموو تەکنیکی دوژمن و هەوڵدانە هەواڵگریەکانی دوژمن بێ ئەنجام دەمێنێت. ئەمە بۆ ئێمە ئەنجامێکی گەلێک گرینگە. لە گارێ جارێکی تر سەلمێندرا کە بە ڕێبازی شەڕی تیم و تونێل ئێمە سەردەکەوین. دوژمنیش دەربارەی گارێ گەلێک شتی لێ ڕوون بوویەوە. دەوڵەتی باخچەلی وتی، کە ئیتر دەبێت بێژین پێش گارێ و دوای گارێ. دیارە گارێ قۆناغێکی گرینگە. ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە شتی ئاوەها دەلێن،بەڵام بۆ ئێمەش دۆخێکی ئاوەها هەیە.
دەبێت ئێمەش بڵێین پیش گارێ و دوای گارێ. لەبەر ئەوە کە بەو بەرخۆدانییە مێژووییە ئێمە دەربازی قۆناغێکی نوێ بوون. وەڵامی ڕێگەو ڕێبازی سەرکەوتن ئاشکرا بوو. لەبەر ئەوەش ئیستا ئێمە دەتوانین بێژین کە ساڵی ٢٠٢١ سالێکی ڕووتین نییە. بۆ ئێمە بە بەرخۆدانێک مەزن و قارامانیەتی ئەفسانەیی دەستیپێکرد. ئێمە لەم باوەڕیەداین کە تەواوی ساڵ بەو ڕێبازەوە تێکۆشانە بەردەوام بین. لە گارێ دوو ئەنجام دەرکەتە پیش چاوان: ١؛ ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، هەڵوێستی قارەمانیەتی. ٢؛ ڕێبازی تێکۆشانی گەریلای سەردەم. هەردوو ڕێباز ئەنجامی گرت. بەرخۆدانێکی ئەفسانەییان ئافڕاند."
' شاندی سەبەخۆ دەتوانن بێن'
قەرەیلان دەستنیشانیکرد کە سەداسەد ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ رزگارکردنی دیلەکان نەبوو و وتی، " دوژمن خواستی لە ناوەندی گارێ جێگیر ببێت. بەڵام بینییان کە گەمارۆدراون بەناجاری پاشەکشێیان کرد و هەڵهاتن. مرۆڤێک کە خاوەن زانیارییەکی کەمی سەربازی بێت، تێدەگات کە ئەم ئۆپەراسیۆنە کارێکی ژیرانە نەبوو. بە بۆردومانکردنی کەمپێک لە ژێرعەرد، بە بەکارهێنانی گاز ئایا ئیمکانی هەیە دیلەکان بە زیندوویی بگەرێننەوە؟ ئەمە شتێکی ژیرانە نییە. سەیربکەن چەندە هێرشیان کرد فەرماندە شۆرش و هەوڕیانی گورزی قوورسیان لێدان، و ناچار مان لەکەمپەکە دوور بکەونەوە،کشانەوە. دواتر بە فڕۆکە کەمپەکەیان بۆردومانکرد. دوای بۆردومانکردنی کەمپەکە جارێکیترهێرشیان کردە سەرکەمپەکە، بەڵام بۆجارێکی ترناچار بوون پاشەکشی بکەن. یانێ نەیەک جار بەڵکوو دەیان جارهەوڵیاندا دەربازی کەمپەکە بن و بێ ئاکام مانەوە و لەئەنجامدا گازیان بەکارهێنا . بۆ ئەوەی دیلەکان بە سەلامەتی ڕزگاربکەن هیچیان نەکرد، بە پێچەوانەوە لە دژیان چەکی کۆکووژیان بەکارهێنا.
چۆن دەتوانن بێژن کە ئەوان بۆ ڕزگارکردنی دیلەکان چوونە؟ درۆ دەکەن. شتێکی ئاوەها نییە. ئەوەندە بێ ویژدانن، بێ حورمەتن. خواستیان ئەو کەسانەی کە بۆ ئەوان شەڕیان دەکرد بکوژن.بۆ چی؟ بۆ کردەوەکانی خۆیان. بۆئەوەی کە دەسەڵاتداری خۆیان درێژە بدەن، دیلەکانیان کردە قووربانی. ئەگەر ئەردۆغان ویژدانی هەبوایە ئەوەی نەدەکرد. چۆن لە ڕۆبۆسکی خەڵکی گەنج و سڤیلی بۆردومانکرد و ئەمری ئەوەی دەرکرد، لە گارێ هەمان شتی کردەوە. تەڤگەری ئێمە هەتاکوو ئیستا هیچ دیلێکی نەکووشتووە. هەتاکوو ئیستا ئێمە بەسەدان کەسمان بەدیلگرتووە و بە ڕێگە و ڕێبازی ترەوە ڕادەستی بنەماڵەکەیان کراونەتەوە. ناوبژیوان هەبوون.بەڵام بۆ ئەم دیلانە هەتاکوو ئیستا هیچکەسێک نەبوو ناوبژیوان. بۆچی؟ بۆ ئەوەی کە ڕیژیمی ئاکەپە و مەهەپە رێگەی نەدا. یانێ کەس بێ ئاگایی ئەوان ناتوانێت بێتە ناوچەکانی ئێمە . بە پێی زانیارییەکان ئیهەدە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ناوبژیوانیکردن شاندێکیان دیاری کرد، زۆرجار سەردانی دەوڵەتیان کرد، بەڵام ڕێگەیان نەداپێیان. ئیهەدە دەسپیشخەری کرد و بانگەوازی کرد، بەڵام تەنیا بە بانگەوازی ئەنجام مسۆگەر نابێت. یانێ بۆئەوەی کە دیلەکان بەسەلامەتی بەردرێن کەس نەهات بۆ لای ئێمە. با بنەماڵەی دیلەکان ئەوە باش بزانن. با گەلی تورکیا و گەلی کوردستان بزانن کە بۆ رزگارکردنی دیلەکان هیچ هەولێکیان نەدا. ئێمە تەڤگەرێکین کە بە پێی کۆنوانسیۆنەکان دەجووڵینەوە. چەندە کەس لە دەستی ئێمەدا بوون ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەوان دەپارێزین. هەڤالانی ئێمە بۆ پاراستنی دیلەکان گیانی خۆیان فیداکرد. ئەو ئەسیرانەی کە لەدەستی ئێمەدا بوون و دوای ئازادیش باسی دەکەن. بۆ پاراستنی ئەوان ئێمە خۆمان فیدا کرد. نموونەی زۆرهەیە. ئێمە دیلەکان وەک میوان سەیر دەکەین و بەو پێیە لەگەلیان مامەڵە دەکەین. بەرپرسیاری کوژرانی دیلەکان بە ئەستۆی ئەو کەسانەوەیە کە بڕیاری ئۆپەراسیۆنیان داوە. ئەردۆغان و خولووسی ئاکار بەرپرسن. ئەگەر لە تورکیا یاسا هەبیت دەبێت ئەو دوو کەسە دەست لە کاربکیشنەوە. یان دادگایی بکرێن. هەرنەبێ بەهۆی شکەست لەو ئۆپەراسیۆنەدا لێپرسینەوەیان لێبکردایەت. بۆجی لێپرسینەوەیان لێ ناکرێت؟ بۆ ئەوەی کە بەرپرسەکانی ئەوان بڕیاری ئەو ئۆپەراسیۆنەی داوە.
قەرەیلان دەستنیشانیکرد کە ئەوان بە پێی یاسای شەڕی نێونەتەوەیی هەڵسووکەوت دەکەن، دیلەکان دەپارێزن، بۆ پاراستنی ئەوانیش فیداکاری مەزن دەکەن و داوای کرد، " ئێمە کراوەین، شاندی سەربەخۆی /نێونەتەوەیی دەتوانن بێنە ناوچەکانی ئێمە. تەرمی هەڤالانی شەهیدی ئێمە هەیە، دەتوانن نموونەیان لێوەربگرن. دەتوانن لێکۆڵینەوە لە کەمپەکە بکەن. ئێمە ئەوان بانگهێشت دەکەین؛ با بێن و لێکۆڵینەوە بکەن، با بێن و بیبینن کە فاشیزمی تورک چی کردووە."
' چوتیار مووحسین خەڵکێکی ئێمە بوو'
قەرەیلان لە بەردەوامیدا وتی، " دەمەوێت تیشک بخەمە سەر بابەتێکی تر. کەسێک بەناوی جوتیار لەناو کەپەکەدا بوو. هەڤالان ئامادەکاریان دەکرد کە ئازادی بکەن. لەلای هەڤالان بوو و بەتەواوەتیش وەک میوان نەبوو. خەڵکی ئێمە بوو. بێگومان دیسانەوە بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی ئێمە بوو، بەڵام بەرپرسیارەتی کوژرانی لە ئەستۆی دەوڵەتی تورکە. بێ ویژدانی و بێ حورمەتی ئەوان بووە هۆی ئەم رووداوە."
'ئەگەر دوژمن لە دژی ئێمە یەکدەگرن، ئێمە بۆچی لەناوخۆماندا یەک ناگرین؟'
قەرەیلان لە بەردەوامیدا ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لە قۆناغێکی مێژووییدان و وتی، " دۆزی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرینگ دایە. کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە خاوەن ئیرادەیەک. ڕاستیی نەتەوەیی خۆی ئیتر باشتر دەهێنێتە سەر زمان و تەمسیلی دەکات. بەڵام لە سەروی هەمووانەوە دەوڵەتی تورک، دوژمنانی ئێمە لەم دۆخە عاجزن و لە دژی دەستیان داوەتە جمووجووڵ. سەیر بکەن تورکیا و سووریا ١٠ ساڵە خوێنی یەک دەخۆن. تورکیا لە دژی سووریا لە هەرشوێنێک شەڕدەکات. بەڵام چاوپێکەوتنیش ئەنجام دەدەن. ئێران لەگەل عێراق کۆدەبێتەوە. سەردان دەکەن. بابەتەکە چییە؟ بابەتەکە کوردە. لەنێوان ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانەدا گەلیک ناکۆکی هەیە، بەڵام تاکە بابەت کە کۆیان دەکاتەوە بابەتی کوردە.
لەناو سیستەمی دەوڵەتی تورکیا باڵ هەیە، کێشەیان هەیە. نەزادپەرستی تێدایە، نەتەوە پەرەستی تێدایە، ئیسلامی تورک هەیە، ئۆرئاسیا پەرەست هەیە، ناتۆ پەرەست هەیە. یانێ لە ناو برۆکراسی سیستەمی تورکیادا گەلێک باڵی تێدایە. ئەم بالانە ناتوانن لەدەوری یەک کۆبنەوە و ناکۆکی قووڵیان تێدایە. تاکە بابەت کە کۆیان دەکاتەوە و کۆکن لە سەری کوردە. ئەگەر شەڕ لەدژی کورد کۆتایی بێت ئەم ڕژیمە هەڵبوەشێتەوە. بۆیە تەیب ئەردۆغان، دەوڵەتی باخچەڵی، دوگو پەرینچەک، خوولووسی ئاکار لەدژی کورد یەکیان گرد. لەبابەتی کورداندا یەکگرتوون، بەلام لەزۆر بابەتدا یەک ناگرن. دۆخی دەوڵەتەکانی دەورووبەری ئێمە ئاوەهایە.
ئەگەر دوژمن لەدژی ئێمە دەبنە یەک، ئێمەی کورد بۆچی نابینە یەک؟ لەم قۆناغە گرینگەدا ئەگەر ئێمەی کورد کێشە نەتەوەییەکانی خۆمان چارەسەرنەکەین، هەلوێستێکی نەتەوەیی نیشان نەدەین، ئەوا مێژوو ئێمە مەحکووم بکات. گەلەکەمان ئەمە قەبووڵ ناکەن. لەم قۆناغە گرینگەدا شتێک کە گەلەکەمان لە سیاسەتی کوردی دەوێت، ئەوەی کە قەد نەبینە دوژمنی یەک. لەبەر جاوەڕوانی گەلەکەمان دەبێت یەکبگرین. پلانی دوژمن ئەوەیە کە کورد پیکەوە بدات بەشەڕدا، کۆتایی بە هەبوونی کورد بهێنن.ئامانجێکی ئاوەهایان هەیە."
قەرەیلان ئاماژەی دابە سیاسەتەکانی دەوڵتی تورک و وتی، " عەبدوڵا ئاگر لەکێک لە کادیرەکانی شەڕی دەروونیە. ئەو کەسە لە ٦بۆ ٧ تەلەفیزیۆندا دەگەڕێت و قسەدەکات. لەکاتی خۆیدا گەلیک کوردی کوشتووە. ئیستاش پڕۆپاگەندە دەکات. دەلێت پێشمەرگە لە پەکەکە عاجزن.خۆی جلی سەربازی لەبەر دەکات و لەگەل سوپای تورک شەڕ دەکات. شتێک بەو ڕنگە نییە. لەو بارەیەوە ئێمە ڕاگەیەنراوێکمان دابوو. ئامانج چییە؟ دەخوازن گێرەشێوێنی بکەن. دەخوازن گەریلا و پێشمەرگە لە دژی یەک سوور بکەنەوە. دوژمن دەخوازێت لەنیو کورداندا شەڕخۆش بکات.با کەس باوەڕ نەکات بەم فێڵە. لەم قۆناغەدا هەوڵدان بۆ خولقاندنی هەڵویستێکی نەتەوەیی گەلێک گرینگ و ژیانییە. لەم بوارەدا هەرکەسیک بەرپرسیارە.
' نەتەوەی ئێمە پێویستی بە سیاسەتێکی هاوبەش هەیە'
ئێمە بەردەوام ئەم داوایە دەکەین. هەندێ کەس پێی وایە کە تەنیا پەکەکە پیویستی بەمە هەیە، بۆیە بانگ دەکات. نە ، هەموومان پێویستمان بەمە هەیە. لە ناو هەر هەلوومەرجێکدا ئێمە دەتوانین شەڕ بکەین، دەتوانین خۆمان بپارێزین و درێژە بە دۆزەکەمان بدەین. بەڵام نەتەوەکەمان پیویستی بە سیاسەتێکی هاوبەش هەیە. بەرپرسیارەتی لەئەستۆی هەر کەسێک دایە. بەرپرسیارەتی دەکەوێتە سەر ملی یەکێتی، یەکگرتوو، گۆڕان، کۆمەڵ ، هەموو پارتەکانی رۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باکوور. بەڵام لێرەدا بەرپرسیاری ئێمە و پەدەکە پێوەندیەکانی نێوان ئێمە گرینگە.
ک-ش
ناوەند