عێراق لە ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهانە
لە هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا بۆ ساڵی 2020 و له‌دوای چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی، عێراق شه‌شه‌م وڵات بووه له لیستی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیدا.
لە هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا بۆ ساڵی 2020 و له‌دوای چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی، عێراق شه‌شه‌م وڵات بووه له لیستی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیدا.
ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی بۆ شه‌فافترین وڵاتانی جیهان بڵاوكرده‌وه، له‌و لیسته‌دا سۆماڵ و باشوری سودان و سوریا و یەمەن و ڤەنزوێلا و لیبیا لەپلەکانی یەکەمی ڕیزبەندی گەندەڵیدان و عێراقیش پله‌ی شه‌شه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له پله‌ی 160دایه بۆ شه‌فافیه‌ت.
له شه‌فافترین وڵاتانی جیهانیش به‌پێی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ریه‌ك له نیوزیلەندا و دانیمارک بە 88 خاڵ لە ڕیزبەندی یەکەمی جیهاندا بوون و دواتر وڵاتانی دانیمارک و فینلەندا و سویسرا و سەنگافورە و سوید، بە 85 خاڵ لە پلەی دووەمدان و نەرویجیش لە پلەی سێیەمدایه بە 84 خاڵ.
ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کە ڕاپۆرتی ساڵانە لەسەر گەندەڵی بلاودەکاتەوە، هەڵسەنگاندنێکی 0 تاوەکو 100 دیاریکردووە کە وڵاتان لە گەندەڵترینەوە بۆ کەمترین گەندەڵکاریی دیاری دەکات، ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای زانیاریی کۆکراوەی ڕێکخراوەکە دارێژراوە کە لە 13 دەستە و دامەزراوەی جیهانییەوە دەستی دەکەوێت، لەوانە بانکی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندە ئابوورییە جیهانییەکان.
ژ.ت