رەوشی تەندروستی سۆیدان ئاکای زیندانی نەخۆش خراپتر بووە
سۆیدان ئاکای کە ٣٢ ساڵە لە زینداندایە، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە مەترسی مردنی لەسەرە. ئازادکردنی سۆیدان ئاکای بە بڕیاری کۆمیتەی چاودێری و کارگێڕی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕێگری لێدەکرێت.
سۆیدان ئاکای کە ٣٢ ساڵە لە زینداندایە، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە مەترسی مردنی لەسەرە. ئازادکردنی سۆیدان ئاکای بە بڕیاری کۆمیتەی چاودێری و کارگێڕی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕێگری لێدەکرێت.
ڕەوشی تەندروستی سۆیدان ئاکا زیندانی نەخۆش کە لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ئەمنی باڵای ژمارە ٩ڕاگیراوە، بەرەو خراپتر دەڕوات. ئاکای ئازادکردنەکەی راگیراوە، تەنها لە مانگی ئاداردا حەوت جار لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. چوار جار بەهۆی هەوکردنی دڵ و دەمارەکانیەوە، سێ جار بەهۆی جەڵتەی دڵ و بەرزی فشاری خوێنەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
دوای ئەوەی بنەماڵەی ئاکای لە دۆخی کوڕەکەیان ئاگاداربوون، بەڵگەنامەکانی نەخۆشخانەکەیان پیشانی پزیشکەکانی دیکەداوە، دەرکەوت کە ئاکای تووشی جەڵتەی دڵ بووە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨دا تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، لەگەڵ چەند نەخۆشی دیکە، سەرەڕای هەموو ئەم نەخۆشیانە، بۆ جاری چوارەم لە ١٠ی شوباتدا لەلایەن کۆمیتەی چاودێری و کارگێڕی زیندانەکانەوە رێگری لە ئازادکردنی دەکرێت.
سۆیدا ئاکای، خەڵکی ناوچەی گم گمی شاری موشە، لە کاتی مەکەتەبدا بەشداری بزووتنەوەی ئازادیی کورد بووە. ساڵی ١٩٩٣لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ئیزمیر دەستبەسەر و لە ناوندی ئەمنی دەوڵەتی تورکدا بە توندی ئەشکەنجە دراوە. ناوبراو بە تۆمەتی جیاواز دادگایی دەکرێت و سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت. پاشان بە گۆڕانکاری یاسایی سزاکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
ئاکای لە ماوەی ٣٢ساڵ هێشتنەوەی لە زینداندا لە زیندانەکانی ئزمیر، ئایدین، ئامەد، سێرت، موش و ئەستەنبوڵدا ڕاگیراوە.
سەبارەت بە دۆخی ئاکای گوڵجان کاچماز سایگیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی وان داواکاریەکی نووسراوی پێشکەش بە یڵماز تونج وەزیری داد کردووە و نیگەرانییەکانی خۆی لە بارەی نەخۆشی و پروسەی چارەسەری نەخۆشیەکانی ئاکای ڕاگەیاندووە.