ئۆهەدە: هاوکێشەی سەدە تێکچوو
ئۆهەدە لە ئامەد، ٤ هەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجامدا، ڕایگەیاند بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات هاوکێشەی سەدەی تێکچوو.
ئۆهەدە لە ئامەد، ٤ هەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجامدا، ڕایگەیاند بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات هاوکێشەی سەدەی تێکچوو.
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) بە درووشمی "بە یاسای ئازادیخواز و دیموکراتیک بەرەو ئاشتییەکی شکۆمەند" ٤ هەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجامدا.
کۆنگرەکە لە ناوەندی کەلتووری ئامەد ئەنجامدرا، نوێنەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە و چەندین نووسینگەی یاسایی و ئەندامانی کۆمەڵەکە و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە ئەکین یەتەر وتەیەکی پێشکەش کرد.
'دەبێت هەلومەرجی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت'
ئەکین یەتەر تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند بەم گۆشەگیرییە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکرێت، گوتی: "بە چەند دیدارێک لەگەڵ بنەماڵە ڕژێمی گۆشەگیری هەڵنەگیراوە. بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن، دەبێت هەلومەرجی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بڕەخسێنرێت تاوەکو بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. بڕیاری مافی هیوا بە پێشێلکردنی یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان جێبەجێ ناکرێت".
'پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی جەستەیی ئازاد بکرێت'
پاشان نوێنەری ڕێکخراوەکان قسەیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان خواست، تیشکیان خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتیان بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەی ڕێکوپێک بەرەوپێش بچێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت.
پاشان هەڵبژاردن کرا و هاوسەرۆکانی گشتی ئۆهەدە، ئەکین یەتەر و سەرحەد چاکماک دیسانەوە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە.
'هاوکێشەی سەدە تێکچوو'
هاوسەرۆکی ئۆهەدە، سەرحەد چاکماک ڕایگەیاند سەدەیەکە لەسەر ئەم خاکە سیستەمێک لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە بنیاتنراوە، گەلی کورد و گەلانی بندەست بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هاوکێشەیە تێکۆشاون، گوتی: "بەتایبەت پاش بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ ی شوبات ئەمەمان بینی، هاوکێشەی سەدە سەروبن بوو. وە درێژە بە تێکۆشانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەدەین وەک جێگرەوەی ئەم سیستەمە".
کۆنگرەکە بە هەڵپەڕکێ و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ئۆهەدە" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.