ژنان چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆیان ئەنجامدا

ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە کانتۆنی دەیرەزۆر و ڕەقە دەربارەی کتێبی "پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، بە بەشداری ژنان، چالاکی خوێندنەوەی ئەنجامدا.

ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە گوندەواری دەیرەزۆر، دانیشتنی خوێندنەوەی پارێزنامەی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی "مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک_پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک" ئەنجامدا. دانیشتنەکە بە بەشداری زیاتر لە ٢٠ ژنی ئەندامی ئەنجوومەنەکە و دەستەکان و ژنان لە هەرێمە جیاوازەکانی کانتۆنەکە لە پارکی شاری هەجین ئەنجامدرا.

لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا سەفا ئەل ئەحمەد، دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد و تیشکی خستەسەر گرنگی پەروەردە و ڕاهێنانی سیاسی بۆ بەهێزکردنی ژنان و ڕۆڵی ژنان.

ڕەقە

لە شاری ڕەقەش، ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیای ڕەقە بە بەشداری ١٨ ئەندامی کۆمەڵەکە، خوێندنەوەی پارێزنامەی ڕێبەر ئاپۆی دەست پێ کرد. لە دانیشتنەکەدا، تێگەی نەتەوەی دیموکراتیک و پرسی کورد و گرنگی ڕۆڵی ژنان لە تێکۆشانی سیاسییدا تاوتوێ کرا.