رۆژنامەنووسێک لەبەر "هاوکاریکردنی ڕۆژئاوا" ڕێگەی پێنادرێت گەشت بۆ ٢٦ وڵات بکات

بە پاساوی ئەوەى مات برومفیڵد (Matt Broomfîeld) رۆژنامەنوسی بەریتانی هاوکاریی بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردوە، لەسەر داوای دەوڵەتی ئەڵمانیا ڕێگەی

    دەوڵەتی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو ماریا ڤی (Marîa V.) چالاکوانی ئیسپانیی لە وڵاتەکەیدا دەرکردبوو و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە  دەگەڕایەوە، کە پشتگیریی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردی کردووە. دەوڵەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دەرکردنی ئەو چالاکوانە راشیگەیاندووە، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ رێگا بە ماریا ڤی. نادات سەردانی ئەڵمانیا بکات و بەو شێوەیە رۆیشتن بۆ ئەڵمانیای بۆ ماوەى ٢٠ ساڵ لێ قەدەغە کراوە. لە دوای ئەوە و جارێکیتر ئەڵمانیا بڕیارێکی دیکەى لە دژی مات برومفێڵد رۆژنامەنووسی بەریتانی دەرکرد.

برومفیڵد نزیکەی سێ ساڵ لە ڕۆژئاوا مایەوە و لەو ماوەیەدا بۆ ماڵپەڕ و میدیا و رۆژنامکانی (Vîce)، ئیندیپیندێنت (Independent) و نیو ستەیتیسمان (New Statesman) هەواڵ و راپۆرتی لەسەر پێشهاتەکانی  ڕۆژئاوا ئامادە دەکرد. لەبەر ئەوەى برومفێڵد سەرنجی خستبووە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئەڵمانیا بە شێوەیەکی سەرەکی و ژمارەیەکی تر لە وڵاتان ترسیان لێ نیشتبوو.

برومفێڵد لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١دا بە کەشتی لە یونانەوە ڕۆیشت بۆ ئیتالیا و لەلایەن پۆلیسی ئیتالیاوە دەستگیرکرا و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی یۆنانی کرا و ئەوانیش دوای دوو مانگ ڕەوانەی ئینگلتەرایان کردەوە.

ئەڵمانیا داوایکردووە رێگای پێنەدرێت گەشت بۆ ٢٦ وڵات بکات

 برومفێڵد لەو بارەیەوە وتی، کاتێک رادەستی بەریتانیا کراوەتەوە گەشتکردنی بۆ وڵاتانی شنگن لێ قەدەغەکرابوو. ٢٦ وڵاتی ئەوروپا  ڕێککەوتننامەی شنگنیان ئیمزاکردووەوە و روون بوویەوە ئەڵمانیا داوایکردووە، رۆیشتن و گەشتکردنم بۆ هەر ٢٦ وڵاتەکەی شنگن لێ قەدەغە بکرێت.

برومفێڵد وتیشی، هۆکاری قەدەغەکردنی گەشتەکانم بۆ وڵاتانی شنگن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو ئەو ئەورووپییانە رابگرن، کە پشتگیری لە رۆژئاوا دەکەن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە داکۆکیکاران و پشتیوانانی رۆژئاوا بترسێنن. برومفێڵد ئەوەشی وت: "نابێت پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی و مافەکانی ژنان بکرێتە تاوان. ڕێگریکردن لە گەشتی ئەو چالاکوانانە، کە پشتیوانی لە تێکۆشانی ڕۆژئاوا و گەلی کورد دەکەن قبوڵ ناکرێت".

ژ.ت