رۆژنامەی لومانیتێ بە مانشێتێک سەرنجی بۆ سەر هێرشە کیمیاییەکانی تورکیا راکێشا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بە چەکی کیمیایی بوونە بابەتی مانشێتی رۆژنامەی لومانیتێ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەو رۆژنامەوان و پزیشکانەی بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە کردووە زیندانی کراون.

لە هەواڵی رۆژنامەکەدا تێڕوانینی پسپۆڕان لەسەر ئەو دیمەنانەی لە ئاژانسەکەمانەوە بڵاوکرانەوە ئاماژەی پێکراوە. د.ژان ڤان ئاکین بە لومانیتێ وتووە، "ئێمە سەرنج بۆ کێشەی جددی رادەکێشین کە دەبێت لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت".

د. بیپێ ژۆسێف ساڤاری-بۆریۆلیش باسی لەوەکرد، "ئەستەمە کە مرۆڤ تەنیا لە رێگەی دیمەنەکانەوە بابەتێک دەستنیشان و یەکلایی بکاتەوە. بەڵام کاتێک من دیمەنەکانم بینی، ئەو ماددەیەی هاتەبەرچاوم ئێم-سی پی پی بوو (...) ئەو ماددەیە وەک ئەو شەڕڤانەی ختسووەتە پێکەنین هەندێک جار دەبێتە هۆی پێکەنین، هەندێک جاریش دەبێتە هۆی بینینی مۆتەکە و کابوس. کاتێک لە ئاستێکی بەرزدابەکاردەهێنرێت، وەک لەو شەڕڤانەی دیمەنی تۆمار کراوە دەبێتە هۆکری تابلۆیەکی کلینیکی: کۆما، هەناسەبڕکێ، گرژبوونی ماسوڵکە و گەشکە و بورانەوە. کاتێک زۆر زیاتر بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆکاری مردن، مردنێکی زۆر بە ئازار".

رۆژنامەکە ئاماژەی بە راپۆرتی ئای پی پی ئێن دەبڵویوش کردووە کە دوای سەردانەکەیان بۆ باشوری کوردستان ئامادەکراوە. لە هواڵەکەدا راگەیەندراوە کە رێگە بە شاندی ئای پی پی ئێن دەبڵیو نەدراوە کە خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانەی بۆردومان کراون، بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایی و ئەوە خرایەڕوو کە لەبەر ئەوە نەیانتونایوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانە بکەن.

د. بیپێ ساڤارای-بۆریۆلی سەبارەت بە بابەتی لێپرسینەوەی چاوەڕوانکراو وتی، "بۆ ئەوەی دەوڵەتێک لە ژێر سێبەری نەتەوەیەکگرتووەکان یا خود لە چوارچێوەی ئەرکەکانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا داوای لێپرسینەوەی فەرمی بکات، بەپێی پێویست بەڵگە لەبەردەستدایە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە لە تورکیا بانگەواز بۆ ئەنجامدانی لێپرسینەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ گرتن و لەو رووەوە زیندانیکردنی شەبنەم کۆرور فینجانجی بە بیر هێنایەوە.

لومانیتێ هەروەها جێگەی بۆ و پێشینە و تۆماری دەوڵەتی تورک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کییایی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە سەرێکانی قوربانییەکی شەڕ کەوتە بەر کاریگەری بەکارهێنانی فۆسفۆڕی سپی، خولوسی ئاکاریش دانی بەوەدا ناوە کە لەبەرامبەر گەریلاکانی هەپەگە بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن.

هـ . ب