سانجار: گەلی کورد لەم حکومەتە خۆش نابێت
میدحەد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "گەلی کورد لە بڕیارەکەی حکومەت خۆش نابێت بەهۆی رادەستکردنی ئێسکی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە گوێنیەکاندا بە خێزانەکانیان".
میدحەد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "گەلی کورد لە بڕیارەکەی حکومەت خۆش نابێت بەهۆی رادەستکردنی ئێسکی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە گوێنیەکاندا بە خێزانەکانیان".
ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بارەگای گشتی هەدەپە کۆبووەوە بەمەبەستی دیاریکردنی سیاسەت و پلانی هەدەپە بۆ سەردەمی نوێ. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا میدحەد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە قسەی کرد و پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتەکان کرد.
سانجار لە سەرەتای قسەکانیدا، باسی لە پرسی گفتوگۆکان سەبارەت بە هەدەپە کرد و وتی: " شێوازی دەسەڵاتد کە ڕق و دوژمنایەتیە لەم وڵاتەدا بووە هۆی وێرانکاری. ئەمەش لەبەرچاوی گەلەکەماندا دەکرێت. دووهم: ئهوانهی دژ به پارتهكهمان دەوەستنەوە و قسه به پارتهكهمان دهڵێن، گرنگ نییه كێ بن، چ پارتێك یان چ دامهزراوهیهكن، ئێمه دهڵێین پێش ئهوهی تۆمهت لهسهر ههدهپه بكهن سهرهتا بچنه دادگا و سهیری خۆتان بكهن . با بە باشی سەیری ئاوێنەکە بکەن، پێویستە سەیری رەفتار و گوفتاریان بکەن. سێیەم: با سەرەتا سەیری پشتیوانی و هۆشیاری و چاوەڕوانی گشتی بکەین. هەدەپە بە پاڵپشتی ئەم گەلە ڕێپێوانی ئازادیی خۆی گەورەتر و فراوانتر دەکات. سەرەڕای هەموو زوڵم و زۆردەستیەک سەرەڕای هەموو گەمارۆکان، یەک ملیمەتریش هەنگاوێکی لە ڕێپێوانەکەی بەرەو دواوە نەناوە. ئێمە بە ئاسانی نەهاتینە ئێرە. باجێکی زۆرمان داوە و گەیشتوینەتە ئەم ڕۆژانە. ئێمە بە عەشقی ئیقبال نەهاتووین بۆ ئەم شوێنانە، بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی نەهاتووین بۆ ئێرە. ئێمە بە ماندووبوون و قوربانییە مەزنەکان گەیشتینە ئەم قۆناغە. ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو بارودۆخە نەرێنییەکان، ئەگەر ئێمە ببینە ئومێدی خەڵک و خەڵک ببێتە ئومێدمان، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە لە دڵی گەلەکەماندا جێی خۆمان کردوتەوە.
"بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لەم ڕێگا ڕاستەی خۆماندا خەبات دەکەین"
سانجار وتی: ئەوانەی پشتیوانی خەڵکیان نییەم دێنە دەرەوە و حوکمی خۆیان پیشانمان دەدەن.. ڕێگاکەتان بەجێ مەهێڵن. ئێمە بە ئیرادەییەوە لەم ڕێگا ڕاستەدا دەڕۆین. نە ئیستفزازی و نە ئۆپەراسیۆنەکانی دەسەڵات و نە هاندانی هەندێک کەسی تر ناتوانن لە ڕێبازەکەمان جیامان بکەنەوە. ڕێگای ئێمە دەرگای دیموکراسی لەم وڵاتەدا دەکاتەوە. ڕێگای ئێمە دەیەوێت چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد بدۆزێتەوە. ئێمە دەمانەوێت ژیانێکی یەکسان و شکۆمەندانە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەم وڵاتەدا دەژین بنیات بنێین. ئێمە بۆشاییەکە دادەگرین، باسی هەڵبژاردن دەکرێت، هەڵوێستی هەدەپە لە کارنامەکەیدا دیارە. چونکە خاوەنی ڕێپێوانێکی ئیرادەدار و متمانەمان هەیە. پاڵپشتییەکی بەهێزی خەڵک دروست بووە. هەمووان دەزانن ئەم هەڵبژاردنە چەندە گرنگە بۆ ئێمە”.
"هاوپەیمانی کار و ئازادی"
سانجار سەرنجی بۆ ئەو هەڵوێست و ئەو بەڵگەنامەیە ڕاکێشا کە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو بۆ ڕای گشتیدا بڵاوی کردۆتەوە و ڕایگەیاند کە ئەو هەڵوێستەی لە رابردوودا پیشانیانداوە هێشتا بەردەوامە و کەس ڕای ناگرێت و گوتی: "ئێمە دەڵێین کە ئێمە گۆڕانکاری لە ڕای گشتیدا دەکەین". سیستەمی درۆ و تاڵان و خوێنڕشتن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەگۆڕین. هەر بۆیە بانگەوازمان بۆ دیالۆگی کراوە و دانوستانی راستەوخۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دووپات کردووەتەوە. بەڵام با جارێکی تر سەرنجمان لەسەرئەوە بێت؛ موخاتەبی ئەم بانگەوازە لە بنەڕەتدا خەڵکی تورکیایە، هەموو کۆمەڵگایە. سەرەتا گەلی چەوساوە، پشتگوێخراوە. ئێمە دەزانین کە خەڵک ئەم دەنگە دەبیستن. تورکیا دەبینێت کە ئەم ململانێیە ئیرادەدار و دڵسۆزانە لەگەڵ کۆمەڵگادا سەرهەڵدەدات. هەرکەسێک جگە لەم ڕێگایە بگرێتە بەر و هەوڵی تێکدانی هاوپەیمانی دیموکراسی لەگەڵ هەدەپە و گەلی کورد بدات، کە بزوێنەری ئەم هاوپەیمانییەن، لە ویژدانی خەڵکی تورکیادا ڕووبەڕووی شەرمەزاریەکی گەورە دەبێتەوە.
'دەمانەوێت ئەم سیستەم و دەسەڵاتە بگۆڕین'
ئێمە دەمانەوێت ئەم سیستەم و دەسەڵاتە بگۆڕین. هەر بۆیە ئێمە بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەین. ئێمە دەسەڵاتی خۆمان دەناسین. ئێمە دەزانین ئەم حیزبەی ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا گرنگترین ڕۆڵی هەیە. با هەموو لایەک بزانن ئێمە لە هەموو شتێک ئاگادارین و هەستیارانە مامەڵە دەکەین. چونکە ئێمە بەرامبەر بە خەڵک بەرپرسیارێتیمان هەیە. هەدەپە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە هەڵسوکەوت دەکات بۆ هەموو لایەک و کەسانێک کە بە دەگمەن دەبینرێن.
"هەڵوێستی هاوڕێمان سەمرا گوزەل هەڵوێستی گەلی کورد نیشان دا"
ئەم دەسەڵاتە زوڵم لە خەڵک دەکات. وڵات تاڵان کراوە و تەسلیمی چەتەکان کراوە. توندوتیژیی بێ سنوور دژ بە کورد هەیە. ئەم دەسەڵاتدارە دڕندەیی خۆی گەیاندۆتە بەرزترین ئاست. ئەو گوێنیەی لە دەستی خاڵە عەلی رەزادابوو لە یادەوەری ئەم وڵاتە ناسڕێتەوە. ئەم گەلە لەو حکومەتە خۆش نابێت کە ئێسکی منداڵەکانیان لە گوێنیەکاندا دەداتە بنەماڵەکانیان. ئێمە دەمانەوێت ئەم وڵاتە لە دۆزەخی مردووەکان رزگار بکەن. با مردنەکان کۆتاییان بێت و ئاشتی زاڵ بێت. ئەم دەسەڵاتدارە بەردەوامە لە دڕندەیی خۆی. پێی وایە زوڵم لە گەلی کورد دەکات، بەڵام خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. نە گەلی کورد و نە هەدەپە سەر بۆ کەس دانانەوێنن. هەڵوێستی هاوڕێمان سەمرا گوزەل هەڵوێستی گەلی کوردستانی نیشان دا".
ف.ق