ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڤییەنا پیرۆزکرا
لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە ئاهەنگێک سازکرا.
لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە ئاهەنگێک سازکرا.
کوردستانیان و دۆستانیان رۆژی شەممە لە ڤییەنا کۆبوونەوە و ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
لە هۆڵی ئاهەنگەکە کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگای کوردەوە رێکخرابوو، پلاکاردی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەزڵوم دۆغان و هاوڕێیانی هەڵواسرابوو. هەروەها هۆڵەکە بە ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و هەپەگەوە رازێنرابووەوە.
لەئاهەنگەکەدا کە بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد، پاشان هاوسەرۆکی فەدا دەمیر چەلیک قسەی کرد و وتی، "لەسایەی رێبەر ئاپۆ ئێمە ناسنامەی خۆمان ناسی".
لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند بەسەر شاهین، هۆزان شەمدین و نوارین و گروپی دەڤران هاتنە سەر شانۆ. لە ئاهەنگەکەدا بێ وچان هەڵپەڕکێ کرا.
هـ . ب