ڕەسەفە: لەماوەی ١٠ ساڵدا لە تورکیا ١٣١ ڕۆژنامەوان زیندانی کراون
بەگوێرەی ڕەسەفە لە ١٠ ساڵی دوایی لە تورکیا لانی کەم ١٣١ ڕۆژنامەوان زیندانی کراون و ٧٧ ڕۆژنامەوان بە تۆمەتی "سوکایەتی بە سەرۆککۆمار" سزادراون.
بەگوێرەی ڕەسەفە لە ١٠ ساڵی دوایی لە تورکیا لانی کەم ١٣١ ڕۆژنامەوان زیندانی کراون و ٧٧ ڕۆژنامەوان بە تۆمەتی "سوکایەتی بە سەرۆککۆمار" سزادراون.
ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوانانی بێسنوور (ڕەسەفە) داتای ١٠ ساڵی دوایی لەکاتی سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پەیوەست بە چاپەمەنی ئاشکرا کرد، بەگوێرەی داتاکان، لە ١٠ ساڵی دوایی، لانی کەم ١٣١ ڕۆژنامەوان زیندانی کراون و ٧٧ ڕۆژنامەوان بە تۆمەتی "سوکایەتی بە سەرۆککۆمار" سزادراون و ٥ ڕۆژنامەوان کوژراون.
ڕایگەیاند پاش هەوڵی سەربازی ١٥ ی تەمموز چەندین ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەکانی ئۆزگور گوندەم و جمهورییەت و سۆزجو و زەمان زیندانی کراون، ڕەسەفە لە ساڵی ٢٠١٨ تورکیای وەک "مەزنترین زیندانی ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا" ناساند.
هەروەها چەندین ڕۆژنامەوانی وەک عەبدولرەحمان گۆک و تۆلگا شاردان و مەردان یانارداغ و بارش پەهلیڤان و فورقان کانابای کراونەتە ئامانج.
هەروەها ڕاوەستەی کرد لەسەر پلاتفۆرمەکانی وەک تویتەر و ویکیپیدیا و ئینستاگرام کە لە سەردەمی ئەردۆگان قەدەغەکرابوون.