شاندی هه‌ده‌په له گه‌ڵ جۆزێپ بوڕێلدا كۆبوه‌وه
هه‌ده‌په له پێناو قه‌یرانی ئۆكرانیادا هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئاشتی درێژه‌پێده‌دات. شاندی پارته‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی ئاسایش جۆزێپ بوڕێلدا دیداری ساز كرد.
هه‌ده‌په له پێناو قه‌یرانی ئۆكرانیادا هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئاشتی درێژه‌پێده‌دات. شاندی پارته‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی ئاسایش جۆزێپ بوڕێلدا دیداری ساز كرد.
شاندی هه‌ده‌په كه له هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میتحه‌ت سانجار، هاووته‌بێژانی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه فه‌له‌كناس ئوجا و هوشیار ئۆزاڵپ و نوێنه‌ری ئه‌وروپا دهڤریش چیمه‌ن پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی ئاسایش جۆزێپ بوڕێل له بروكسێل كۆبوه‌وه.
له بروكسێل كه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆكرانیا زۆر دیداری دیپلۆماسی به‌ڕێوه‌ده‌چن، شاندی هه‌ده‌په چالاكیه‌كانی له پێناو ئاشتیدا درێژه پێده‌دات. سانجار رایگه‌یاند، كه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا چاره‌سه‌ر بكرێت سه‌ره‌تا هه‌ده‌په پشتیوانی له هه‌موو هه‌وڵه‌كان به رێگه‌ی ئاشتیانه و دیپلۆماتیك ده‌كات، داواشی له لایه‌نه‌كان كرد كه پرسه‌كانی نێوانیان به دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به توركیا- په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وروپا، دیموكراسی و پرسی كورد، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په و دۆسیه‌ی داخستن، په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه نزیكبوونه‌ته‌وه و كار‌و چالاكیه‌كانی هاوپه‌یمانی گفتوگۆ ئه‌نجام دران.
هـ . ب