شاندی یەکێتی ئەوروپا سەردانی رێکخستنی هەدەپەی ئیزمیر کرد

شاندی یەکێتی ئەوروپا سەردانی رێکخستنی هەدەپەی ئیزمیر کە لە باڵەخانەکەیدا دەنیز پۆیراز کوژرابوو.

ناڕەزایی لەدژی هێرشی سەر رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئیزمیر و کوشتنی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە بەردەوامە. شاندێکی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەدەپەی ئیزمیری کرد. نیکۆلاسوس مەیەر – لاندروت سەرۆکی دەلەگاسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا و میرای ئاکداغ راوێژکاری راگەیاندنی یەکێتی ئەوروپا، ئەلکساندر فریک سەرۆکی یەکەی دەلەگاستۆنی یەکێتی ئەوروپا و میرای وەستلینگ بەڕێوەڤەری پرۆژەی دەلەگاسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەنێو شاندەکەدا بوون. پەرلەمانتار مورات چەپنی، بەسریە تەکگور و قادر بادور هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ئیزمیر، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی پێشوازیان لە شاندەکە کرد. شاندەکە سەرەتا ئەو شوێنەی بەسەرکردەوە کە دەنیز پۆیرازی تێدا کوژرابوو.

نیکۆلاسوس مەیەر – لاندروت یادی پۆیرازی کردەوە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی پۆیراز و هەدەپە کرد. شاندەکە دواتر دەستی بە لێکۆلینەوە کرد و لەبارەی رووداوەکە زانیاری کۆکردەوە.

نیکۆلاسوس مەیەر – لاندروت  دواتر وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، "بۆ ئەوەی هێرشەکەی سەر هەدەپە شەرمەزار بکەین، ئێمە لیرەین. رێزی خۆمان ئاڕاستەی پۆیراز و خانەوادەکەی دەکەین. لە هەمانکاتدا دڵسۆزی خۆم پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە هەریمەکە دەکەم."

دوای قسەکردن، کۆبونەوەیەکی داخراو لەنێوان هەردوولایەندا ئەنجامدرا. کۆبونەوەکە نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بوو. نیکۆلاسوس مەیەر – لاندروت دوای کۆبونەوەیە گوڵی لەو شوێنە دانا کە پۆیرازی تێدا کوژرابوو. دوای خولەکێک رێزگرتن شاندەکە کۆتایی بە سەردانەکەی لە باڵەخانەی هەدەپەی ئیزمیر هێنا.

ف.ق