شەهیدانی پاریس لە ڕانس یادکرانەوە
شەهیدانی پاریس بە مەراسیمێک لە ڕانس یادکرانەوە. لە یادەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١١ ی کانوونی دووەم بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس.
شەهیدانی پاریس بە مەراسیمێک لە ڕانس یادکرانەوە. لە یادەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١١ ی کانوونی دووەم بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس.
بۆ یەک لە کادیرانی پێشەنگی پەکەکە ساکینە جانسز (سارا) و نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پاریس فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و ئەندامی تەڤگەری گەنجان لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکران، هەروەها ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) و هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان کزل کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکران، لە شاری ڕانسی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. یادەکە بە پێشەنگایەتی کۆمۆنەی ژنانی خۆبوون و ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم)ـی ئارین میرکان بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی دەکتەم جەیلان دۆغان تیشکی خستەسەر تێکۆشانی شەهیدانی پاریس و گوتی: "هاوڕێیانمان میراتی تێکۆشانیان بۆ ئێمەی ژنان جێهێشت. تا کۆتایی خاوەنداری لە میراتەکەیان دەکەین و تێکۆشان مەزنتر دەکەین".
هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی کوردی ئەوروپا زوبەیدە زومروت، گوتی: "بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پێوەرەکانمان ڕوونە، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت".
زومروت تیشکی خستەسەر بەرخۆدان دژی شەڕی تایبەت لە کوردستان و ئەوروپا، گوتی: "پێویستە بەرامبەر ئەم شەڕە تایبەتە بەرخۆدان بکەین و مێشکمان ڕوون بێت. ڕێپێوانی ١١ ی کانوونی دووەممان لەپێشە. پێویستە هەمووان بەشداری خەباتی گردبوونەوەکە بکەن. لێپرسینەوە لە بکوژان دەکەین".
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.