شەهیدانی پاریس لە ستراسبۆرگ یادکرانەوە
یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو لە یادکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە فەڕەنسا ئەکتەری سەرەکییە لە پشت کۆمەڵکووژییەکە و هەوڵ دەدات کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورک پەردەپۆش بکات.
یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو لە یادکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە فەڕەنسا ئەکتەری سەرەکییە لە پشت کۆمەڵکووژییەکە و هەوڵ دەدات کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورک پەردەپۆش بکات.
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بۆ ساکینە جانسز، ئەڤین گۆیی، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز، میر پەروەر، عەبدولڕەحمان کزڵ لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا شەهید بوون چالاکی یاکردنەوە بەڕێوەچوو. گەلێک کەس بەشداری یادکردنەوەکەبوون کە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی ستراسبۆرگ و گروپی ژنانی زینەوە ئەنجامدرا.
مەڕاسیمی یادکردنەوە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێکرد و سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی و تێکۆشانی شەهیدان ئامادەکرابوو، پیشاندرا.
بەسیمە کۆنجا لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵکووژی پاریس کە بە شێوەیەکی ئاشکرا لە لایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پلانڕێژی بۆ کرابوو و گوتی: "تەڤگەری ئازادی ژن و تێکۆشانی بوو بە هیوای مرۆڤایەتی لە دەوری دروشمی ژن ژیان ئازادی کۆبوونەوە بە ئامانج گیران".
بەسیمە کۆنجا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک کە قڕکردنی کوردان دەکات ئامانج، بەو کۆمەڵکووژییانە پەیامی "هەموو کوردێکی ئازادیخواز ئامانجی ئێمەیە"ی دا و گوتی: "هەر دوو کۆمەڵکووژی کۆنسێپتی شەڕی قڕکردنە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردە. بە دڵنیاییەوە داوایان لێدەکەین لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان بکەن. گەلەکەمان بڕیاریداوە هەتاوەکو ئازادی خۆی تێبکۆشێت.
کۆنجا لە کۆتاییدا بانگەوازی بەشداریکردن لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکەدا کرد کە لە ١١ی کانوونی دووەم کە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانە ئەنجامدەدرێت.