شەهیدانی پاریس و شەهیدی تشرین بروسک دێرک لە هێلدس هایم یادکرانەوە
شەهیدانی پاریس و شەهیدی بەرخۆدانی تشرین بروسک دێرک لە شاری هێلدس هایمی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
شەهیدانی پاریس و شەهیدی بەرخۆدانی تشرین بروسک دێرک لە شاری هێلدس هایمی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستن (پەکەکە) ساکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ی پاریس فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، ئەندامی تەڤگەری گەنجان لەیلا شایلمەز (ڕوناهی) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان کزڵ ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پارسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید کران. شەهیدی بەرخۆدانی تشرین بروسک دێرک (ساڵەح ئیبراهیم) لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا شەهید بوو، لە شاری هێلدس هایمی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی هێلدس هایم ئەنجامدرا. یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕێكخرا. کوردستانیان و دۆستانیان بەشداری یادکردنەوەکە بوون. لە گۆڕەپانی یادکردنەوەکەدا وێنەی شەهیدان دانرا. یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد.
لە یادکردنەوەکەدا پەیامی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ئەوروپا براونشڤایگ خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا گوتیان: "تێکۆشانی هەر چوارپارچەی کوردستان بە تایبەت لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت بۆ گەلانی جیهان و بە تایبەت بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو بە هیوا و وەک ئەنجوومەن لەگەڵ تێکۆشانی ڕەوا و مافداری گەلی کوردین".
بە ناوی کۆماو خۆشناو عەتا قسەی کرد و گوتی: "پێش هەموو شتێک لە کەسێتی شەهیدانی پاریسدا هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بە ڕێزەوە بە بیردێنینەوە. بۆ ئەوەی خاوەندارێتی لە شەهیدانی خۆمان بکەین و تۆڵەیان بکەینەوە، بانگەواز لە تەواو گەلەکەمان دەکەین کە لە ١١ی کانوونی دووەمدا بەرەو پاریس بەڕێبکەون. بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی کۆمەڵکووژی پاریس بکەین دەبێت لە پاریس ببینە یەک دەنگ".
لە یادکردنەوەکەدا شەهیدی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بروسک دێرک (ساڵەح ئیبراهیم) لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهید بوو یادکرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا بنەماڵەی شەهید سەرەخۆشییان قبوڵ کرد و بەڵێنی درێژە دان بە ڕێگەی شەهیدان درا.
یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.