سەرۆککۆماری عێراق: دەوڵەتی تورک خەڵكی سڤیل دەکوژێت

سەرۆككۆماری عێراق، عەبدول لەتیف ڕەشید ڕایگەیاند، هەبوونی بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورک مایەی قبووڵکردن نییە و دەڵێت: "پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل".

سەرۆككۆماری عێراق، عەبدول لەتیف ڕەشید، سەبارەت بە پێشێلکاریی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک قسەی بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە کرد، ڕایگەیاند، هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک ڕەچاوی سەروەریی عێراق بکات، چونکە پێشێلکارییەکانی دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل.

عەبدول لەتیف ڕەشید، دووپاتی کردەوە، هەبوونی بنکەی سەربازی و بەردەوامیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان جێگەی قبووڵکردن نییە، هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر سنوورەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک شەرمەزار کرد.