سیبەل تەکین ڕۆژنامەنووسی دەرهێنەری دۆکیومێنتاری زیندانیکرا

ڕۆژنامەنووسی دەرهێنەری دۆکیومێنتاری سیبەل تەکین بەتۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخستن دا" زیندانیکرا.

دەرهێنەری دۆکیومێنتاری سیبەل تەکین لە ١٦ی کانوونی یەکەم دا لە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەى دەستگیرکرا. پاش وەرگرتنی وتەکانی برایە دادگای ئەنقەرە.

دانیشتنی دادگای ئەنقەرە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" بەڕێوەچوو. دادگا لە دانیشتنەکەیدا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سیبەل تەکین بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" دەرکرد و ڕەوانەى زیندانیانکرد.

ژ.ت