تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆر شاری ئەوروپا شەرمەزار کران

تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کە لەکوردستان ئەنجامیان دەدات، لە شاری دانهاگ و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا شەرمەزار کران.

دانهاگ

کوردستانیانی هۆڵندا و بەلجیکا و دۆستانیان بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) بەرمابەر بە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک، لە دانهاگی هۆڵندا کۆبوونەوە.

جەماوەرەکە دوای کۆبوونەوەی سێ رۆژەی ئۆ پی سی دەبڵیو هاتنە لای یەک، نەتوانینی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تاوانەکانی شەڕ لە دژی مرۆڤایەتی لە کوردستانیان شەڕمەزار کرد.

لیڤۆرنۆ

کوردان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەرێمی تۆسکانی ئیتاڵیا بە راگەیەندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

بۆن

کوردستانیان و دۆستانیان لەبەردەم بینای ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکی شەرمەزارکردنیان سازکرد. لە چالاکیەکەدا ئەوە دەستنیشان کرا کە هێرشە کیمیاییەکان لەبەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە واتای پێشێلکردنی یاساکانە و نەتەوەیەکگرتووەکان بە بێدەنگی خۆی لەبەرامبەر ئەو تاوانەدا هاوکاری دەکات.

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.

ڤیەننا

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست، لە بینای ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە ڤیەننای پایتەخیتی نەمسا کۆبوونەوە، لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی سەر کوردستان چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا.

جنێڤ

لەسەر بانگەوازی دیفێند کوردستان کە لە چوارچێوەی "رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی شەڕی کیمیایی"دا ٢٨ی تشرینی دووەم – ٢ی کانونی یەکەمی وەک هەفتەی چالاکی راگەیاندووە، لە شاری جنێڤی سویسرا لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان رێپێوان ئەنجامدرا.

ساربروکێن

لە شاری ساربروکێنی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکبۆ سەر هەرێەکانی پاراستنی مێدیا وباکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی ساربروکێن شەرمەزارکرا و سڵاو لە شەڕڤانانی ئازادی کرا.

دۆسێلدۆرف

کوردستانیان لە شارەکانی دۆسێلدۆرف و دۆیسبورگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لەو گۆڕەپانەی بینای ناوەندی پارتی سەوزەکانی تێدایە، کە هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیایە، کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.تاوانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کوردستان شەرمەزار کران. جەماوەرەکە بێپسانەوە دروشمی "بژی بەرخودنای گەریلا" و "تیرۆریست ئەردۆغان"یان دەوتەوە و دۆسیەیەکی پەیوەست بە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکیان لە کوردستان، پێشکەش بە پارتی سەوز کرد.  

فرایبورگ

 

دارمشتاتد

رۆما و جینۆڤا

لەشارەکانی رۆما و جینۆڤای ئیتاڵیا بە دروشمی "ئێمە کردەوەی تاوانکارانە دەبینین؛رۆژئاوا بپارێزە، کوردستان بپارێزە" گردبوونەوەیان سازکرد.

زوریخ

 

مانهایم

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیاش چالاکی ئەنجامدرا. بەو چالاکیەی کە لە واسەرتروم سازکرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان شەرمەزار کران.

ماینز

 

وپێرتاڵ

ئەندامانی خوێندکارانی ژنی کوردستان (ژەخەکە)ی کۆڵن و ئاخن لە زانکۆی ووپێرتاڵی ئەڵمانیا لە سێ وێنەدا سمیناریان پێشکەش کرد و بڵاوکراوەیان دابەش کرد.

مونیخ

 لەشاری مونیخی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، لەگەڵ پارتی سەوزی باڤاریا دیدار ئەنجامدرا.

شتوتگارت

 

هامبورگ

 

لیماسۆل

 

بەرلین

لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی شەڕی کیمیایی، گردبوونەوە سازکرا و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.

هـ .ب