تائێستا ٥١٢ یاداشت بۆ سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپ خراوەتە بەردەم پەرلەمان

لە کۆی ٧٣٣ یاداشت بۆ سەندنەوە و هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران کە خراونەتەبەردەم پەرلەمانی تورکیا کراون، ٥١٢داوایان لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپن.

ژمارەی ئەو یاداشتانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە مەبەستی سەندنەوەی پارێزبەندی ئاراستەی لیژنەی هاوبەشی دەستور و دادی کردووە گەیشتە ٧٣٣ یاداشت. ئەو داواکاریانە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کراون و لەوێوە ئاراستەی لیژنەی هاوبەش کراون.

لە کۆی ٧٣٣ یاداشت کە ئامادەکراون ٥١٢ یاداشتیان لە دژی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (هەدەپ)ە. لەو یاداشتانەدا پەرلەمانتارانی هەدەپە بە "ئەندامبوون لە رێکخراو" و "بانگەشە بۆ رێکخراو تۆمەتبار کراون.

پەرلەمانتارێک لە زۆرترین یاداشت لە دژی بەرزکراوەتەوە، پەرلەمانتاری بازنەی مێردینی هەدەپ ساڵیحە ئایدەنیزە کە ٩٧ داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لە دژی تۆمارکراوە.

ئەو تۆمەتانەی وەک پاساو بۆ سەندنەوەی پارێزبەندی ئاماژەیان پێکراوە نزیکەی نیوەیان واتە ٣٢٦ دۆسیەیان تایبەتە بە "پڕۆپاگەندە بۆ رێکخستن". جیالەوە تۆمەتەکانی وەک "پەسندان  وپێاهەڵدان بە تاوان و تاوانباران، هاندانی خەڵک بۆ دوژمنایەتی، دژایەتیکردن لەگەڵ یاسای گردبوونەوە و خۆپیشاندان، سوکایەتی بە دەوڵەت و حکومەتی کۆماری تورکیا، بێرێزی بەرامبەر بە کارمەندانی دەوڵەت، ئەندامبوون لە رێکخراو، سوکایەتی بە سەرۆککۆمار، هەڕەشە و تۆمەتبەشینەوە".

هـ . ب