تەرمی دایکی شەهید زەکیە ئاڵکان بەخاکسپێردرا

زەکیە ئاڵکان لە نەورۆزدا بە سوتاندنی جەستەی خۆی شەهید بوو، تەرمی دایکی، عیسمەت ئاڵکان، بەخاکسپێردرا.

زەکیە ئاڵکان ساڵی ١٩٩٠ لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد لەسەر دیوارەکان جەستەی خۆی سوتاند و شەهید بوو، دایکی شەهید زەکی، عیسمەت ئاڵکان لە ١٥ ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی یەکشەمە، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی زانکۆی ٩ ی ئەیلول کرا، سەرەڕای هەوڵەکان نەتوانرا ڕزگار بکرێت.

لە مەراسیمەکەدا، بنەماڵەی ئاڵکان، دایکانی ئاشتی، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، کۆمەڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئیجە (EGE TUHAYDER)، بەڕێوەبەرانی (هەدەپ) ئامادە بوون. پاش ڕێزگرتن، تەرمی ئاڵکان لە گۆڕستانی نارلیدەر بەخاکسپێردرا.

لەسەر گۆڕی عیسمەت ئاڵکان گوڵ دانرا و مۆم داگیرسێنرا.