تەژەکە – ئەوروپا: ١١ی کانونی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بڕژێنە نێو شەقامەکان

تەژەکە – ئەوروپا بۆ چالاکی ١١ی کانونی یەکەم بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکەیە بڵاوکردەوە.

تەڤگەری ژنانی ئازادی کورد – ئەوروپا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشی لەناوبردنی دژی هەموو گەلانی کوردستان و مرۆڤایەتی کرا و رایگەیاند، سەرەتا سی پی تی، بێدەنگی دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەبێتە هۆکار کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی بەم سیاسەتەی بدات. رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر هەموو گەلی کورد، بە ناوی کوردسیاەتی ئازاد هەرچیەک هەبێت دەیەوێت لەناوی ببات. لەبەرئەوەش بێدەنگی دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەبێتە هاوکاری لەگەڵ تاوانەکانی رژێمی فاشیست.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ژنان، گەلی کورد، گەنجان و هەموو لایەنگرانی مرۆڤایەتی پێویستە تێکۆشان لەدژی فاشیزم بکەن و تاکە رێگەی ئازادی بەم شێوەیەیە. ئێمە دەڵێین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە. بەواتاترین رێگە، کۆبونەوەیە لە دەوری رێبەر ئاپۆ.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە بە بۆنەی ١٠ی کانونی یەکەم رۆژی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان، ١١ی کانونی یەکەم چالاکی ئەنجام دەدەن."

تەژەکە – ئەوروپا بۆ چالاکی ١١ی کانونی یەکەم بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە هەموو کەسێک کرد.

ف.ق