وتە لە رۆژنامەنووس ڕابیعە ئۆنڤەر وەرنەگیرا

پەیامنێری ژن نیوز ڕابیعە ئۆنڤەر کە بەهۆی هەواڵێکییەوە دەستبەسەرکرابوو، داوای کرد وتەی وەربگیرێت، بەڵام داواکاری گشتی لێپرسینەوە ڕایگەیاند کە وتەی وەرناگرێت.

پۆلیس لە ٢٠ی ئەیلولدا هەڵیکوتاوەسەر ماڵی پەیامنێری ژن نیوز، ڕابیعە ئۆنڤەر لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ. زانرا هۆکاری هەڵکوتانەسەری ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر، دروستکردنی بابەتی دۆسیەکە بە ناوی 'شەڕی تایبەت لە جۆلەمێرگ' پەیوەست بە چەتەکانی مادەی هۆشبەر لە لەو شارە. ڕاگەیاندرا داواکاری گشتی کۆماری جۆلەمێرگ بە بانگەشەی 'بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە' پەڕاوی لێپرسینەوەی کردووەتە و بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئامێرە دیجیتاڵیەکانی داوە.

ئەمڕۆ ڕابیعە ئۆنڤەر لەگەڵ پارێزەر و هاوپیشەکانی خۆیدا بۆ وەرگرتنی وتە ڕۆشتنە داواکاری گشتی دادوەری جۆلەمێرگ، بەڵام وتە لە ئۆنڤەر وەرنەگیرا،

دواتر ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەوانانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە)، بنەماڵەی ئۆنڤەر و پارێزەرەکەی لە پێش بینای دادگای جۆلەمێرگ ڕاگەیاندروێکیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پارێزەر ئازاد ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا وەک ئۆهەدە بەدواداچوونی تەواوەتی دەکەن لەسەر ئەم بابەتە.

دواتر ڕابیعە ئۆنڤەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، لەکاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا لە دەرەوەی شار بووە و وتی: "ئەم کارە بەتەواوی لە دژی یاسایە. هەرچیەک ڕووبدات بەردەوام دەبم لە پیشەکەی خۆم و لە هەموو جێگەیەک هەواڵ دروستەکەم. ئەمرۆ لێرەم بۆ ئەوەی وتەم لێوەربگیرێت، بەڵام داواکاری گشتی وتەی وەرنەگرتم."