وەزیری ناوخۆی تورکیا: لە چەند رۆژدا ٧٢ کەس دەستگیرکراون
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، کە لەماویە چەند رۆژی رابردوودا لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٧٢ کەسیان دەستگیرکردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، کە لەماویە چەند رۆژی رابردوودا لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٧٢ کەسیان دەستگیرکردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا سەبارەت بەو کەسانەی لە رۆژانی رابردوودا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکرابوون، زانیاری راگەیاند و ئەوەی خستەڕوو، کەلە ١٠ شاردا لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵان ٧٢ کەس دەستبەسەرکراون.
زانیار کە ئەو کەسانە لە ئانتالیا، خارپێت، سەمسور، ئامەد، ئەسکیشەهیر، ئیستەنبوڵ، بالیکەسیر، جۆلەمێرگ و رحا بە بیانووی "ئەندامێتی لە رێکخراو" و "پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو" دەستگیرکراون.
دوێنێ بەشێکی زۆر لەو دەستگیرکراوانە ئازاد کرابوون.
هـ . ب