کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزیدی- ئەوروپا (KCÊ-E)بەیاننامەیەکی بەرامبەر پیلانە ئاژاوەگێڕییەکان و هەڕەشەکانی وەک داعش لە دژی یەکگرتوویی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە.
کوردیناسیۆنی (KCÊ-E)ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵگای ئێزیدیی تا ئەمڕۆ چەندین جار هێرشی جینۆسایدیان بەسەردا کراوە بەڵام بێڕێزی و سوکایەتییان بە بیروباوەڕە جیاوازەکان نەکردووە.
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزیدی-ئەوروپا ئاشکرای دەکات کە کۆمەڵگەی ئێزیدی بەرامبەر بە بوون و سروشتی هەموو مرۆڤ و بیروباوەڕەکان و پەیوەندیی نەتەوەیییان، ڕوانگەیەکی هەڵەی پەرە پێنەداوە و ڕێزی لێ گرتووە.
لە درێژەی بەیەننامەکەدا هاتووە: "لەم دواییانەدا بەهۆی هەندێ وشەی تاکەکەسی کە هیچ مانایەکیان لە کۆمەڵگەدا نییە، جارێکی دیکە دەیانەوێ کەشێکی ئاژاوەگێڕی دروست بکرێت، بەداخەوە هەموو لایەک بێدەنگی خۆیان بەرامبەر ئەمە دەپارێزن. لە لایەکی ترەوە لە یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدەکەدا، هیچ کاردانەوەیەکی جددی لە دژی قەدەغەکردنی پادێ کە پارتێکی ئێزدییەکان، نیشان نەدرا.
هەروەها له پرۆسەیەکدا که ژیانی کۆمەڵایەتی له شنگال بنیات نراوەتەوە، گەل هەوڵیان دا له کەمپەکانەوە بگەڕێنەوه بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان ئاشتی و ژیان دەست پێبکاتەوە. بەڵام هەندێک کەس نە ڕەخنە دەگرن و نە دژایەتیش دەکەن. لێدوانی بێ مانا و نەشیاو و ناپێویست لەلایەن ئەو کەسانەوە دەدرێن و ئەمەش گەل ڕووبەڕووی بیرکردنەوە دەکات.
ئەو وتارانەی کە ناوەرۆکیان سوکایەتی پێکردن، ڕق لێبوونەوە و پێچەوانەی بیروباوەڕی ئایینی گەل بێت بە هیچ شێوەیەک لەلایەن هیچ کەسێکەوە قبوڵ ناکرێت. ئێمە ئەم عەقڵییەتە جینۆساید و توندوتیژیانە شەرمەزار دەکەین. لەسەر بنەمای فەلسەفەی ئێزیدی کە باوەڕمان پێیەتی، خاوەنداری لە مۆدێلی سیاسی و کۆمەلایەتی خۆمان دەکەین پێویستە هەموو کەس و ئایینەکان لە ئاشتی و یەکسانیدا بژین. داوا لە هەموو گەلی کورد بەتایبەتی کۆمەڵگای ئێزیدی دەکەین هۆشیار بن و بەرەنگاری ئەم جۆرە هێرشە ئاژاوەگێڕی، خراپەکاری و جیاکاریانە ببنەوە چونکە هیچ سوودێکی بۆ هێچ لایەک نییە. دەبێت یەکسانی و متمانە پێکردن ببێتە بنەمای پێکەوە ژیانی دیمۆکراتیکی گەلان با هەمووان بە تێکۆشان بۆ ئازادی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک یەکبگرن."