یانارداغ: پێکەوە دەتوانین ئەم گەمارۆیە بشکێنین
مەردان یانارداغ، پاش دەرچوونی لە زیندان، گوتی: "هەوڵدەدەن جڤاک بترسێنن. ڕادەست نابم و سەر نەوی ناکەم. پێکەوە دەتوانین ئەم گەمارۆیە بشکێنین".
مەردان یانارداغ، پاش دەرچوونی لە زیندان، گوتی: "هەوڵدەدەن جڤاک بترسێنن. ڕادەست نابم و سەر نەوی ناکەم. پێکەوە دەتوانین ئەم گەمارۆیە بشکێنین".
لە یەکەمین دانیشتنی بەڕێوەبەری وەشانی گشتی (TELE1)، مەردان یانارداغ، کە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی کرا، ئازادکرا.
مەردان یارداغ کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد کرا، لە سیلیڤری ڕاگەیاندراوێکی دا و سەبارەت بە زیندانی سیلیڤری گوتی: "ئەم شوێنە سیمبولی ستەمی ڕژێمە، یاسایان بۆ بەرخۆدانی غازی دەرکرد، هەوڵی سنووردارکردنی ئازادی بیرکردنەوە دەدەن. هەوڵمدا ئازادی چاپەمەنی و مافەکانی تاک بپارێزم".
یانارداغ ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بە بڕیاری دادگاکان هەوڵی دامەزراندنی ڕژێمێکی نوێ دەدات و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "هەوڵ دەدەن جڤاک بترسێنن و بترسێنن. من ڕادەستی ئەمە نابم. من زۆر تووڕهم. پێکەوە دەتوانین ئەم گەمارۆیە بشکێنین".