ناوی عەدوولێ بۆخۆی هەڵبژارد، دەیگوت ئەدوولە ناوم لێدێت. هەرخۆی هەموو گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناوێک بۆخۆیان هەڵدەبژێرن. هەموو ناوەکان مانادارییەک و یادەوەرییەکی بۆیان هەیە و گوزارشت لە کەسێتییان دەکات. ئەدوولەش ژنە گەنجێکی شاری ئامەدە، شاری بەرخۆدانە. چەندی ئازاری چەشتبێت، چەندی ویستبێتییان دووچار بە ئازاری بکەن! کەچی ئامەد شوراکانی خۆی کردووە بە قەڵغانی خۆپارێزی و هەرگیز سەری دانەنواندووە.
ژنە گەنجی گەریلا عەدوولێ ناوی ئەدوولەی بۆخۆی هەڵبژارد و گەیشتە سەر لوتکەی چیاکان. دەبێژێ؛ 'دەوڵەت ڕۆڵەکانمانی دەکوشت. بە ڕاستی نەمدەتوانی بەرانبەر ئەم هەموو ستەمە بێدەنگ بم. منداڵێتیم یەکەمین فەرماندارییم بوو.' ئەدوولە کەسایەتییەکی هەستیارە. چەندین هەستی تێدا ناونشین بووە. جاری وا هەیە ئەو شتەیی دەبێتە جێگەی دڵخۆشی دەیخاتە گریان و بەو شێوەیە گوزارشتی لێ دەکات. وەک دەزانرێت ژیانی گەریلایەتی هێندەی خۆشییەکانی سەختیشە. ئەدوولەیش لە هەردوو دۆخەکەدا بەشی خۆی وەرگرتووە. ئازارەکان گەورە و جوانتری کردووە.
هەموو کاتێک باسی ژیانی گەریلایەتی دەکرێت. 'بە ژیانێکی جیاواز' باسی لێدەکرێت. بەڕاستیش ژیانێکی جیاوازە. ئەدوولە دەبێژێ؛ لە چاوەڕوانی مانەوەی هەڤاڵێکە کە چووەتە چالاکییەکی بێهاوتا. گەریلایش دەخوات، دەخوێ، دەخوێنێتەوە و تەماشا دەکات. بەڵام بە بڕاوی من ئەو شتەی ژیانی گەریلا لە ژیانی کەسانی دیکە جیادەکاتەوە؛ ژیانە بە هەستە ئازادەکانەوە، ئایدیایی ئازادییە. هەوڵدانی بونیادنانی ژیانی ئازادە. ئەو چەشنە کۆنەپارێزییە ڕەتدەکاتەوە و دەیەوێت لە ڕوانگەیەکی دیکەوە لە ڕووداوەکان بڕوانێت. لەم سەردەمی پێشکەوتنە زانستەیەیدا بە وتەی ڕێبەرێتی 'جەختکردنەوەیە لە مرۆڤبوون'. ویستی ئەدوولەش بەرگرییە لە هەستە مرۆڤایەتییەکانی. خواستی تێگەشتنە لە زمانی سروشت. ئازاری نادات.
ئەدوولە وەک ژنە گەریلایەک لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە دەربارەی ڕێبەرێتی سیناریۆیەکی نووسیوە. دەبێژێ، دڵخۆشم گەر بە قەد نوکە دەرزییەکیش بۆ ئەم تێکۆشانە شتێکم کردبێت. لە ئێستادا ئەو سیناریۆیە لە ڕۆژئاوا تۆمار دەکرێت. کاتێک ئەدوولە ئەم هەواڵەی بیست پڕ بە هەستی خۆی گریا، گریانی خۆشی. دیسانەوە چەندین هەستی لە خۆدا دەربڕی.
ئەدوولە کێیە و کێ ئافراندوویەتی؟ بڕاوام وایە ڕێبەرێتی هۆکاری گەورەترین بەشی ئافراندنی ئەدوولەیە. هەرخۆی کاتێک باس لە ڕێبەرێتی دەکات جوانییەک لە چاوەکانییدا دەبرسێکێتەوە. هەموو کات ڕێبەرێتی وەک 'هیوا' پێناسە دەکات .لەبەر خاتری ڕێبەرێتی کە خەونی پێیەوە بینیەوە و لە خەونەکەییدا پێی گوتووە پیانۆ بژەنە، لە ئێستادا دەستی بە ژەنینی پیانۆ کردووە. لە پێناو ئەو خەونەی بە ڕێبەرێتییەوە بینیوە، لە پێناو ڕێبەرێتییدا هەنگاو بە بەهەنگاو لە ئەزموونکردنی ژیانییدایە. ئەوە ڕێبەرێتییە کە دەیەوێت کۆمەڵگە ئازاد بکات، لە تاکەکانەوە دەستپێدەکات. بۆ مەگەر وانییە؟ ئەمە راستییەکەیە. تاکە ئازادەکان کۆمەڵگەی ئازاد بونیاد دەنێن.
پرۆسەیەک گەرمە. زانیاری لە ڕێبەرێتییەوە وەرگیراوە. لە ئێستادا ڕێبەرێتی دەیەوێت بە ئازادانە بژیین کە ساڵانێکە لە پێناوییدا رەنج دەدات. ئەدوولەش لە هەیەجان و خۆشیدایە. دەیەوێت لەگەڵ ڕێبەرێتییدا لەم چیایەندا بە ئازادانە ژیان بکات. ئەو جێگەیەی کە لێی دانیشتووە زۆر خۆشە. دەست بە کەمەرەوە دەڵێت؛ 'با ڕێبەرێتی بێت لێرە دانیشێت. منیش هەموو شتێکی پێ دەڵێم.' بزە دەکات، پێکەنینەکانی جوانتری دەکات.
چیا ژینگەی گەریلایە. ئەدولەش لە ستۆدیۆکانی چیا کارەکانی خۆی دەکات. هەندێک پلانسازی دیکەی لە بەرنامەدایە. دەیەوێت شەڕی تونێلەکان نیشانی جیهان بدات. ئەشیکات. ئەوانەی لەم شەرەدان هەر ئەوان باشتر ڕاستییەکان دەبینن.