یەکینەکانی تۆڵە لە مێرسین و ئەنقەرە چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مستەفا مالچۆک لە ناوچەی تۆرۆسلاری مێرسین و یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی گارەش لە ناوچەی ماماکی ئەنقەرە، بۆ شەرمەزاردکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مستەفا مالچۆک و شەهیدانی گارێ راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و لەبارەی چالاکیەکانی مێرسین و ئەنقەرە رایگەیاند:

"١٣ی شوبات یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مستەفا مالچۆک لەدژی وێستگەی ئۆتۆمبێڵەکانی بەڕیوەبەری پۆلیسی تۆرۆسلاری میرسین، بە مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدا. پۆلیس کە هاتنە شوێنی رووداوەکە، ناوچەکەیان گەمارۆدا، زیانی چالاکیەکە نەزانرا.

١٩ی شوبات لەلایەکی دیکەوە، یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی  گارە بە مۆلۆتۆف چالاکی لەدژی کارگەی ئولوسوی هیرداڤات کە هاوکاری ئاکەپەوە، لە گەڕەکی یەشیل بایری ماماکی ئەنقەرە چالاکی ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا ٢ ئۆتۆمبێڵ کە لە وێستگەکە بوون، سووتان و بوونە خۆڵەمێش."

ف.ق