یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین لە پێنج شاردا ١٤ چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین ڕایانگەیاند کە لە پێنج شاری ئیزمر، کۆنیا، کایسەری،مانیسا و مووگلا، ١٤چالاکیان ئەنجامداوە.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین ڕایانگەیاند کە لە پێنج شاری ئیزمر، کۆنیا، کایسەری،مانیسا و مووگلا، ١٤چالاکیان ئەنجامداوە.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوەیان خستەڕوو کە، " بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی گارێ و هەفتانین ئێمە کوردستان و تورکیا بۆ دوژمن دەکەینە دۆزەخ. ئێمە شۆڕشگێڕانی فیدایی ڕێبەرئاپۆ بە باوەڕبوون بە تۆڵەسەندنەوە کە ئیترکاتی قسەکردن تەواو بووە و دەبێت ئاگری بەرخۆدان گەش بکەینەوە، ئیمە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەربارەی ١٤ چالاکییەکەی یەکینەکانی تۆڵە ئەم زانیارییانە خراوەتە ڕوو:
ئیزمیر
١٦ی شوبات ، لە بووجای ئیزمیر ئاتۆلیەیەکی فاشیستێک سووتێنرا.
لە ڕۆژی ١٧ی شوبات، لە گەڕەکی یەنی فۆچای چاوشێکی پۆسپۆر سزا درا.
لە ١٧ی شوبات ، لە گەڕەکی یەنی فۆچای ئیزمیر ئۆتۆمبیلێکی گواستنەوەی سەربازی لەلایەن هێزەکانمانەوە سووتێنرا.
لە ڕۆژی ٢٠ی شوبات، لە مەنەمەنای ئیزمیر سیخوڕ وهاوکارێکی دوژمن سزا درا.
کایسەری
ڕۆژی ١٨ی شوبات لە بونایانای کەیسەرئ ٤ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکان ئاگری تێبەردرا و بەتەواوی سووتێنرا.
لە ڕۆژی ١٩ی شوبات، لە ئینجەسوویای کەیسەری مارکتێکی فاشیستەکان ئاگری تێبەردرا و بەتەواوی سووتێنرا.
لە ڕۆژی ٢٠ی شوبات، لە حاجلارای کەیسەری ٢ ترانزی گەورەی کارەبای کارگەی فاشیستەکان سووتێنرا
کۆنیا
ڕۆژی ١٨ی شوبات لە گەڕەکی ئەحمەد دەدەی کۆنیا ٢ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکان سووتێنران.
ڕۆژی ١٩ی شوبات، لە گەڕەکی فەوزی چاکماک-ی کاراتایای کۆنیا ئۆتۆمبیلێکی فاشیستەکان سووتێنرا.
ڕۆژی ١٩ی شوبات، لە گەڕەکی ئەمیرگازیزای کۆنیا دەربارەی گۆشەگیری لە سەر دیوارەکان درووشم نووسران.
مانیسا
ڕۆژی ١٦ی شوبات لە ئاکسارای ئۆتۆمبیلێکی کارمەندێکی سەربازی لەلایەن یەکینەکانمانەوە سوتێنرا.
لە ڕۆژی ١٦ی شوبات لە سۆمایای مانیسای دوو ئۆتۆمبیلی جۆری پیکاب-ی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کانی کە هاوکاری فاشیستەکان دەکەن لە لایەن یەکینەکانمانەوە ئاگری تێبەردرا و بەتەواوی سووتان.
٢٠ی شوبات لە کراکاگاچای مانیسا لە دژی ناوچەی سەربازی چالاکی تەقینەوە ئەنجامدرا و پانتاییەکی فراوان سووتا.
مووگلا
لە نێوان ١٥ و ١٩ی شوبات لە گەڕەکەکانی ناوەندی مووگلا دەربارەی گۆشەگیری و مانگرتنی بەندکراوان پانکارد بڵاوکرایەوە و بە بۆمبی دەنگی چالاکی ئەنجامدرا.
ک-ش