ئەڵمانیا خاوەنداری لە هێرشی دەوڵەتی تورکی بە چەکی کیمیایی کرد
ئەڵمانیا وەڵامی بانگەوازەکانی لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک دایەوە و ڕایگەیاند "هیچ دۆخێکی لەو شێوەیە نییە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە".
ئەڵمانیا وەڵامی بانگەوازەکانی لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک دایەوە و ڕایگەیاند "هیچ دۆخێکی لەو شێوەیە نییە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە".
سوپای تورک لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە هێرشی لەشکرکێشی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکرد. چەندین گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە کە دەردەخەن دەوڵەتی تورک لەم هێرشانەدا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. مانگێک لەمەوبەر یەکێتی پزیشکانی نێودەوڵەتی دژی شەڕی ئەتۆمی (IPPNW) ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تاوانەکانی چەکی کیمیایی ئامادە کرد و داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی کرد.
عەلی ئەلدەیلەمی پەرلەمانتاری پارتی چەپ، ڕاپۆرتەکەی IPPNW ی پیشکەش بە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا. پەرلەمانتار عەلی ئەلدەیلەمی پرسیاری لە حکومەتی فیدراڵی کرد و وتی "ئەڵمانیاش ئەندامی ڕێکخراوی OPCW یە، ئایا ئەڵمانیا دەیەوێت لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەست پێبکرێت؟"
ئەنریاس میچالس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، وەڵامی پرسیاری عەلی ئەلدەیلەمی دایەوە و ڕایگەیاند کە ئاگاداری ڕاپۆرتی IPPNW و لێدوانی وەزیری بەرگری تورک خولوسی ئاکارن کە ئاکار ڕایگەیاندووە کە دواجار گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە.
مایکلیس وتی: ڕێکخراوی OPCW دەتوانێت بڕیار بدات کە ئایا تورکیا پابەندە بە ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی یان نا.
سەبارەت بە داواکاریی IPPNW بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، مایکلیس وتی "بەپێی حکومەتی فیدراڵی، هیچ دۆخێکی لەو جۆرە نییە کە پێویست بە لێکۆڵینەوە هەبێت."
چەکی کیمیایی کە لە دەرسیم و هەڵەبجە بەکارهێنرابوون لە ئەڵمانیاوە هێنرابوون
ئیدارەی بەرلین بەم قسانە پشتگیری لە چەکی کیمیاوی و تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کرد. بەرلین پێشتر چەک و گازی کیمیایی بەو هێزانە فرۆشتبوو کە کوردستانیان داگیرکردبوو.
چەند ساڵێک لەمەوبەر ئاشکرا بوو کە حکومەتی تورک هەندێک ئامێری لە ئەڵمانیای نازی کڕیوە بۆ دانانی گازە ژەهراویەکانی کلۆراسیتۆفینۆن و گازی خەردەل بۆ ناو بۆمبەکانی.
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق چەندین جار چەکی کیمیاوی و گازی ژەهراوی بەکارهێنا بۆ شکستپێهێنانی شۆڕش لە باشووری کوردستان. بۆ ماوەیەکی زۆر وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئەو تاوانکاریانەی دژ بە مرۆڤایەتی بێدەنگ بوون و چەکی کیمیاوییان بە سوپای عێراق دا. ڕژێمی سەدام حوسێن بە هاوکاری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان چەکی کیمیایی بەرهەم هێنا و هەڵەبجەی چەندین جار بەو چەکە کۆکوژە بۆردومان کرد.
کۆمپانیای " Water Engîneerîng Tradîng’ " تەکنیکی "چەسپاندن"ی بۆ حکومەتی عێراق نارد و بەم شێوەیە ٢٠بۆمب کە لە هەڵەبجە بەکارهێنرابوون، دەستیان بەسەرداگیرا.
کۆمپانیای W.E.T کە پارچەی ئۆتۆمبێل دروست دەکات و بارەگاکەی لە بایەرنە، بە نزیکەی ٧ ملیۆن مارک قەوانی بۆمب و سیستەمی تەقینەوەی بە ڕژێمی سەدام حوسێن فرۆشتووە. هەروەها کۆمپانیای Karl Holb لە شاری هێسن مادەی کیمیایی و ئامێری تاقیگەیی بۆ دابینکردنی غاز بەرهەم دەهێنا.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە سەربەخۆکان ڕایانگەیاند، لە بەرهەمهێنانی بۆمبی کیمیایی کە دژی هەڵەبجە بەکاردەهێنرا، پشکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لانیکەم لەسەدا ٥٢یە. لە ساڵی ١٩٩٠ ویسترا کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوە لە پەرلەمانی فیدراڵی دابمەزرێنێت، بەڵام حکومەتەکەی هێلموت کۆل لەو سەردەمەدا پاڵپشتی بازرگانانی جەنگی دەکرد و ئەو تاوانەی پەردەپۆش کرد.
ف.ق