ئەندامانی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەڵمانیا دەستگیرکران

ئەندامانی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. ئەو دەستپێشخەرییە لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری رۆیشتبوون بۆ باشووری کوردستان و ئەمڕۆ لە باشوورەوە گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا.

ئەندامانی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان، کە لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و رێگریکردن لە هەڵگیرسانی شەڕ لەلایەن شەڕانگێزانەوە رۆیشتبوون بۆ باشوور، لە دوای زنجیرەیەک چالاکی گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە لە فڕۆکەخانەى فرانکفرت دەستگیرکران.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: جولیان رۆستێرگ (Julian Rosterg)، ماتیس گیرهارد (Matthias Gerhard)، بیرتە ڤتهۆفت (Birthe Witthoft)، لیا ڤۆگیل (Lea Vogel)، مارلینە فۆرستێر (Marlene Forster) و فابیان گۆتسچلیچ (Fabian Gottschlich).

هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستەکانیان رۆیشتوون بۆ فڕۆکەخانە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکە و تاوەکو دێت ژمارەی پێشوازیکارانەش زیاتر دەبێت.

ژ.ت