ئەنجامنامەی کۆنگرەی دیالۆگی عەرەبی - کوردی ڕاگەیەنرا

کۆنگرەی بەرەو دیالۆگێکی عەرەبی - کوردیی سەرکەوتوو، دوێنێ شەممە لەبەغدا بەبەشداری ١٥٦ کەسایەتی سیاسی و ڕووناکبیر و ئەکادیمی لەهەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی  دیکەی عێراق ئەنجامدرا.

لە بەشی دووەم و کۆتایی کۆنگرەکەدا پانێڵێک بەڕێوەچوو، تێیدا گرنگی شۆڕشی هزری دیموکراسی لە عێراق، ناسیۆنالیزم، ئاین، نەتەوە یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان بوو کە لەلایەن شێخ ئازاد عەبدالەوە پێشکەش کرا و  دەوڵەتی هاوڵاتییبوون و نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژە چارەسەرییە پێشنیارکراوەکان بۆ ستراتیژی ناوچەکە لەلایەن د.کامیران بەروارییەوە پێشکەشکرا، هەروەها پرۆفیسۆر حیکمەت حەبیب لە ژێر ناونیشانی، ململانێی هاوبەشی نێوان عەرەب و کورد بابەتێکی پێشکەشکرد.

هەروەها پێش کۆتاییهاتنی کۆنگرەکە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکە، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو کەسایەتیانەی بەشداری پانێلەکانی کۆنگرەکە و ڕێکخەرانی کۆنگرەکە.

لە کۆتایشدا کۆنگرەی بەرەو دیالۆگێکی عەرەبی - کوردیی سەرکەوتوو، دوای کۆتاییهاتنی ئەنجامنامەی کۆنگرەکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕاگەیاند کە لە ١١ خاڵی سەرەکی پێکهاتبوون و لەلایەن شروق عەباچیی، سکرتێری گشتی بزوتنەوەی نیشتمانییەوە خوێندرایەوە.

١-  کۆنگرە پەیمانیدا بۆ کارکردن و داننان بە تەواوی ناسنامە نەتەوەیی و ئاینی و ڕۆشنبیرییەکان کە لە عێراق دەژین.

٢-  کۆنگرە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جیاوازییەکان کە دروستکراون لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گفتوگۆ نەک بە شەڕ و ململانێی چەکداریی، گرنگە دانبنرێت بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و دەولەتی هاوڵاتیبوون، هەروەها پابەندبوون بە ئاشتی و دیموکراسی و ئازادیی.

٣-  کارکردن لەسەر پاراستن و بەرەوپێشبردنی ڕێزگرتنی ڕۆشنبیری و دیموکراسی و کۆمەڵایەتی سیاسەتی هاوبەش بۆ گەلانی ناوچەکە.

٤- سووربوونی کۆنگرەکە لەسەر دیالۆگی ڕۆشنبیری کە بە درێژایی مێژوو هەبووە، لە نێوان و گەلان و ئاینەکان کە لە عێراقدان، لەگەڵ ڕێگریکردن لە هەوڵی دەوڵەتان کە هەوڵی ناکۆکی و دوژمنکاریی دەدەن لە نێوان ئەو ئاینانە، بە ڕێگای جۆراوجۆر.

٥- هاوپشتی کۆنگرە لەگەڵ دۆسییەی ژنان لەگەڵ پیاواندا لە بوارە جیاوازەکاندا و ئیدانەکردنی هەموو جۆرە توندووتیژییەک لە دژیان، دووپاتکردنەوە لەسەر پێویستبوونی تواناکانی ژنان وە پێدانی پێگەی خۆیان لەسەرجەم بوارەکاندا.

٦- کارکردن بۆ ڕەتکردنەوەی سیاسەتی پاوانخوازیی، کە تورکیا پەیڕەوی دەکات لە ناوچەکەدا، لە چوارچێوەی پرۆژەی عوسمانی نوێ و هێنانی ئاین وەکو کەرەستەیەک  بۆ بەرژەوەندی خۆی، هەروەها بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆسەر ناوچەکە لەژێر کاریگەری هەر دەوڵەتێکی پاوانخوازی داگیرکاریی.

٧- دابەشکردنی عێراق و دیاریکردنی سنورەکانی بە خواستی دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگی جیهانی یەکەم بووە و ڕۆڵی گەلانی ناوچەکە سنورداربووە تێیدا.

٨- دەسەڵاتی تاکەکەسی و دیکتاتۆری و تاک حزبی و ناوەندی بەهێز، ڕێکارەکانی شکستخواردووە لە بونیادنانی دەوڵەتی هاونیشتمانی بوون و ناسنامەی نیشتمانی عێراقی.

٩- دیموکراسییەت و پابەندبوون بە فیدرالی و لامەرکەزی کارگێڕێ و خۆبەڕێوەبەری، لە پێکهاتە کارگێڕییەکان گەرەنتییە بۆ پێشکەوتنی ئازاد لە وڵات و باشترین چارەسەرە بۆ فرەیی تێیدا.

١٠- پێویستبوونی دەوڵەتی هاونیشتمانیبوونی نوێ بریتییە لە پەیوەندی هاوبەش لە نێوان هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەب و تەواوی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق بێ دورخستنەوە و پەراوێزخستنی هیچ لایەکیان.

١١- پابەندبوون بە دیالۆگی ئاشکرا و لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک یان جیاوازییەک، گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەستوری.

ژ.ت