یەپەجە لە ئەزمیر کۆگایەکی لەناوبرد
یەپەجە ڕایگەیاند یەکینەکانیان لە ١٧ ی ئاب لە ئەزمیر کۆگای A101 یان لەناوبردووە و پەیامی دا: "با بۆ ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد لە ڕیزەکانی بەرخۆدان کۆببینەوە".
یەپەجە ڕایگەیاند یەکینەکانیان لە ١٧ ی ئاب لە ئەزمیر کۆگای A101 یان لەناوبردووە و پەیامی دا: "با بۆ ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد لە ڕیزەکانی بەرخۆدان کۆببینەوە".
چالاکییەکانی یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری (یەپەجە) دژی دەسەڵاتی قڕکەر و داگیرکەری ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامە، یەپەجە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو دووپاتی کردەوە، یەکینەکانیان لە ١٧ ی ئاب لە ئەزمیر کۆگای A101 یان لەناوبردووە، گوتی: "یەکینەکانمان بە سەرکەوتوویی چالاکیان ئەنجامدا و بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆیان".
یەپەجە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت:
"هەموو ئەو کەس و دامەزراوانەی هاوکار و پشتیوانی سیاسەتی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەکەن بۆ قڕکردنی کورد، دەبنە ئامانجی ئێمە. تا سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆتایی نەیەت، چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت، جارێکی تر بەڵێن دەدەین بە ژنان و گەنجانی کوردستان: وەرن هەڵپەڕکێی ئازادی مەزن بکەین و بۆ ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد لە ڕیزەکانی بەرخۆدان کۆببینەوە".