ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا
کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) قڕکردنی سیاسی شەرمەزار کرد و گوتی، "بەرامبەر ستەم بێدەنگ نابین، بێدەنگی واتە کەوتن".
کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) قڕکردنی سیاسی شەرمەزار کرد و گوتی، "بەرامبەر ستەم بێدەنگ نابین، بێدەنگی واتە کەوتن".
لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) قڕکردنی سیاسی بەرامبەر ٢٠ کەس شەرمەزار کرد کە یەکێکیان هاوسەرۆکی گشتی (داد) قەدریە دۆغان بوو.
بەڕێوەبەری ناوەندی گشتی (داد) زەینەڵ کەتە ناڕازیبوونی پیشاندا بەرامبەر فشار و هێرشی دەسەڵات لەسەر نوێنەری دامەزراوە عەلەوییەکان و ئۆپۆزیسیۆن.
هەروەها گوتی: "هاوسەرۆکمان قەدریە دۆغان و ئەوانیتر، لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک سیاسەت دەکەن، بەڵام دەستبەسەر کران، پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێن. ئێمە بەرامبەر ئەم ستەمە بێدەنگ نابین. فشار ناتوانێت ئێمە ڕابگرێت، بێدەنگی لە بەرامبەر ستەمدا واتە کەوتن".