یەپەسە لە دژی پاسەوانەکانی ئاکەپە لە ئەدەنە چالاکیی چەکداریی ئەنجامدا
یەپەسە لە ئەدەنە لە دژی پاسەوانەکانی ئاکەپە چالاکیی چەکداریی ئەنجامدا و ٢ پاسەوان بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان قورسە.
یەپەسە لە ئەدەنە لە دژی پاسەوانەکانی ئاکەپە چالاکیی چەکداریی ئەنجامدا و ٢ پاسەوان بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان قورسە.
لە راگەیاندراوی تیمەکانی وەڵامدانەوەى یەپەسەی شەهید زانا فەرقین دا هاتووە، "ئەندامانمان لە ١٢ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دا لە گەڕەکی دەنیزلی لە ناوچەى سەیحان لە ئەدەنە لە دژی پاسەوانەکانی ئاکەپە، کە لە دەورییەدا بوون، چالاکییان ئەنجامدا. ئەندامەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەر بەچەکی کەسی لە پاسەوانەکانیان دا. لەو چالاکییەدا ٢ پاسەوان بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان قورسە. دوای چالاکییەکە ئەندامانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان".
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، "عەقڵییەتی دەستدرێژیکار و فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بە شێوەیەکی بەدەر لە ئەخلاق و بە شێوەیەکی قێزەن هێرش دەکاتە سەر رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادی. سیستمی پاسەوانی، کە دروستیان کردووە یەکێکە لە ئامڕازەکانی شەڕ. دەیانەوێت لەو رێگەیەوە ژنان، گەنجان و منداڵانی کورد تووشی لەشفرۆشی بکەن و ئالودەیان بکەن بە ماددەی هۆشبەر و سیخوڕییان بەسەردا بسەپێنن. ئێمەی هێزەکانی پاراستنی گەل لە دژی هەموو هێرشەکانی دوژمن لە هەموو شوێنێکدا دەوەستینەوە و پاراستنی خۆمان ئەنجام دەدەین و بە چالاکییەکانمان لێپرسینەوە لە دەوڵەتی کۆمەڵکوژکار، پاکتاوکار دەکەین".
ژ.ت