"ئێشکگریی ئازادی" لەلایەن دەستەیەک لە پاریسەوە بەردەوامە

چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە دەستەیەک لە ئێشکگران لە پاریسەوە بەردەوامە. ئەحمەد گەرەچەک چالاکوانی ئێشکگر رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆشەگیرکردنی گەلی کوردە.

چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" کە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت لە هەفتەى ٤٥٣هەمین دایە.

ئەو چالاکییە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە دەستیپێکردووە و لە هەفتەى ٤٥٣هەمیندا لەلایەن دەستەیەک لە ئێشکگران لە پاریسەوە بەردەوامیی پێدەدرێت، کە پێکهاتوون لە کامبەر ئایدن، عەلی یۆرولماز و ئەحمەد گەرەچەک.

ئەحمەد گەرەچەک بە ناوی چالاکوانە ئێشکگرەکانەوە سڵاوی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کرد، کە لە دژی گۆشەگیری بەڕێوەی دەبەن.

گەرەچەک هەروەها یادی مەحمود یڵدز و خەلیل شەنی کردەوە، کە لە دژی گۆشەگیری چالاکیی فیداییان ئەنجامداوە و رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مانای گۆشەگیرکردنی گەلی کوردە.

ئەحمەد گەرەچەک وتی، "تاوەکو رێبەرمان ئازاد نەبێت، ئێمە ناتوانین باس لە ئازادیی خۆمان بکەین" و رایگەیاند، تاوەکو گۆشەگیریی کۆتایی پێنەیەت  و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، گەلی کورد لە هەموو شوێنەکاندا درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن.

ژ.ت