ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی ئەنقەرەدا کوژران یادیان کرایەوە
لە یادی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی گار لە ئەنقەرە کوژراون، چالاکیەک ئەنجامدرا و پەیامی "بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، توڕەییمان زیاتر دەبێت" درا.
لە یادی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی گار لە ئەنقەرە کوژراون، چالاکیەک ئەنجامدرا و پەیامی "بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، توڕەییمان زیاتر دەبێت" درا.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، چەتەکانی داعش لە گردبوونەوەی رەنج و دیموکراسی لە گاری ئەنقەرە بۆمبێکیان تەقاندەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٠٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە. ئەو کەسانەی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژراون، لە حەفتەی ٧١ لە گۆڕەپانی گار لە ئەنقەرە یادیان کرایەوە. لە یادەوەرییەکەدا بنەماڵەی ئەو کەسە کوژراوانە، هاوسەرۆکی کۆنفیدڕاسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی مەدەنی (کەسک) محەمەد بۆزگەیک، سکرتێری ژنانی کەسک دۆنە گەوهەر، سەرۆکی گشتی سەندیکای کرێکارانی پەروەردە و زانست نەجلا کورول و چەندین کەسی تر ئامادەبوون.
یادەکە بە ڕێزگرتن دەستی پێکرد و مەهتاب ساکنجی جوشکون سەرۆکی کۆمەڵەی ئاشتی و پشتیوانی ١٠ی تشرینی یەکەم بەناوی جەماوەرەوە قسەی کرد.
جۆشگون ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵکوژییەکی گەورە لەدژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدراوە و وتی: "خەریکە کۆمەڵکوژییەکە بچێتە ٧ ساڵەی خۆیەوە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکان ئاشکرانەکراون". بە واتایەکی تر ئێمە چاوەڕێی دادپەروەریین و ئەم ئومێدە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەم دەبێتەوە. نادادپەروەری بەرامبەرمان ئەنامدرا. بە تووڕەیییەکی زۆرەوە دەچینە ناو مانگی ئۆکتۆبەرەوە. ئێمە دەمانەوێت بکوژەکان بدرێنە دادگا. گەورەترین کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا. بەڵام هەر کاتێک داوای دادپەروەری دەکەین دەبینین کە هەندێک بەکرێگیراو دادگایی دەکرێن. سەرەڕای ٧ ساڵ هیچ پێشکەوتنێک لە ڕووی دادپەروەرییەوە بەدی نەهاتووە. ئەگەر لە سەرەتای دادگاییکردنەکەدا وەک 'تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی' قبوڵ بکرایە، ئێستا دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبوو. بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک خەباتمان بەردەوام دەبێت. لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بۆ قوربانییەکان ساز دەکەین. داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری بکەن”.
پاشان هاوسەرۆکی کەسک، محەمەد بۆزگەیک، قسەی کرد و ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە و هێزەکانی پشتیان دەدۆزرێتەوە، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
مەراسیمەکە بە دروشمی "١٠ی تشرینی یەکەم لەبیر مەکە، رێگە مەدە لەبیر بچێتەوە" و "رۆژێک دێت ئەنجامدەران دادگایی دەکرێن" کۆتایی پێهات.
ف.ق