ئەو زیندانییە سیاسییەی لە دەمەو مردندا ئازاد کرابوو، ژیانی لەدەستدا

محەممەد ئەمین سۆیال تەمەن ٧٨ ساڵ کە سەرەڕای ئەوەی زۆر نەخۆش بوو لە زینداندا بوو و لە دەمەو مردن ئازاد کرابوو، ژیانی لەدەستدا.

محەممەد ئەمین سۆیال ناسراو بە مەلا، تەمەنی ٧٨ ساڵ بوو، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە فەرمانی داواکاری گشتی شاری سێرت لە شارۆچکەی عەرەبانی هەزەخی شرناخ بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخستن" دەستگیرکرا، لە نەخۆشخانە لە کاتی چارەسەریدا گیانی لەدەستدا.

سۆیال تەمەن ٧٨ ساڵ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی قورسی وەک کوێربوون، نەبیستن، کێشەکانی دڵ و ڕاپۆرتێکی پزیشکی لەسەر کێشە تەندروستییەکانی زیاتر لە٩١٪ بوو، لە لەلایەن دادگاوە ڕەوانەی زیندانی شاری ئێلح کرا، بە تانە و ناڕەزایەتی پارێزەرەکانی، سۆیال لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئازاد کرا.

'من قەد پەشیمان نیم'

دوای ئازادبوونی لە زیندان، سۆیال چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ئەنجامدا و وتی: "قەد پەشیمان نیم. بە دڵێکی شکاوەوە لە زیندان هاتمە دەرەوە. چونکە هەڤاڵانم هێشتا لە زیندانن. ئایا لەوە دڕندەیی گەورەتر هەیە؟"

تەرمی محەممەد ئەمین سۆیال برایەوە عەرەبان و بە بەشداری خزم و جەماوەر بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بەخاک سپێردرا.