لە ئیتاڵیا چالاکییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەردەوامە

لە میلانۆ بە ئامانجی پشتیوانی بۆ دروستکردنی سینەمای عامودا چالاکی جیاواز بەڕێوەچوو.

لە ئیتاڵیا، چالاکییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا

لە ناوەندی فیدراسیۆنی ئەنارشیستەکانی ئیتاڵیا (FAI) لە شاری میلانۆ بە پێشەنگایەتی تۆڕی پشتیوانی کوردستان (Rete Kurdistan Lombardia) و (FAI) چالاکی پشتیوانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا.

بە ئامانجی پشتیوانی لە سینەمای عامودا کە لە شاری عامودا دروستکردنی دەستی پێ کردووە، خواردنی نیوەڕۆ پێشکەش کرا.

پاشان سارا لوکارۆنی دەربارەی کتێبەکەی دوا بە ناوی "ڕووناکی شەنگال" (La Luce di Şengal) کە باس لە قڕکردنی چەتەکانی داعش بۆ سەر جڤاکی ئێزدی دەکات.

پرۆفیسۆر فابریزۆ ئێڤا و ڕۆژنامەوان و لێکۆڵەر ئالیسا مانزی باسی لە خەباتی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کرد کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکان کرد. گەل پێشوازییەکی گەرمی لە چالاکییەکە کرد و تا درەنگانێک بەردەوام بوو.

پاشان میوزیکژەنی ئیتاڵی فابیۆ مێرجوری چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد.