لە بۆن خوشک و برایەکی شەهید یادکرانەوە
ئەندامی فەرماندەیی ویلایەتی گابار بێریتان نورحەق چیا و براکەی نورحەق چیا کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون، لەلایەن کوردانی نیشتەجێی بۆن یادکرانەوە.
ئەندامی فەرماندەیی ویلایەتی گابار بێریتان نورحەق چیا و براکەی نورحەق چیا کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون، لەلایەن کوردانی نیشتەجێی بۆن یادکرانەوە.
ئەندامی فەرماندەیی ویلایەتی گابار بێریتان نورحەق چیا (سوڵتان داغ) کە لە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی ماوای گابار شەهیدبوو، هەروەها براکەی نورحەق چیا (خالید داغ) کە ١٤ ی ئاداری ٢٠١١ لە شەرناخ شەهیدبوو، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
یادەکە لەلایەن دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم)ـی بۆن ڕێکخرا و چەندین کورد بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید، دایکە ڕۆژین قسەی کرد و سڵاوی لە میوانان کرد. ئاماژەی بەوە کرد هەردوو شەهید لەنێو ڕیزەکانی گەریلادا گەورە بوون، گوتی: "سەرەخۆشی لە سەرۆک ئاپۆ و گەلی کوردستان دەکەم".
پاشان سیاسەتمەدار نورسەل ئایدۆغان، دایکی ئاشتی ئاسیا ڕەشید و هونەرمەند خەلیل خەمگین بەشداری یادەکە بوون و قسەیان کرد.
سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید بێریتان نورحەق چیا و براکەی نورحەق چیا پیشاندرا. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.