لە دیبۆرگ و زیوریخ چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری دیبۆرگی سەر بە ویلایەتی هەسەنی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێپێوان ئەنجامدرا، هەروەها کوردستانیان لە هەرێمی ڕاپرسڤیلی زیوریخ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ستاندیان دانا.
لە شاری دیبۆرگی سەر بە ویلایەتی هەسەنی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێپێوان ئەنجامدرا، هەروەها کوردستانیان لە هەرێمی ڕاپرسڤیلی زیوریخ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ستاندیان دانا.
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دیبۆرگی سەر بە ویلایەتی هەسەنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. ڕێپێوانەکە لەلایەن مەجلیسی دیبۆرگ ڕێکخرا و کوردان و دۆستەکانیان بەشداربوون.
لە ڕێپێوانەکە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و بڵاوکراوە بە زمانی ئەلمانی دابەشکرا، لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فشارەکانی سەر گەلی کورد.
ڕێپێوانەکە لە مارکت پلاتز کۆتایی هات و لەوێ گردبوونەوە ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) زوبەیدە زومروت لە گردبوونەوەکەدا ڕایگەیاند پیلانگێڕیی هێشتا بە شێوازی جیاواز بەردەوامە، ئاماژەی کرد بە ئامانجەکانی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دووپاتی کردەوە گەلی کورد ڕادەستی ئەم فشارانە نابێت.
زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند پیلانگێڕییەکە هاوکات دژی گەلانی جیهان بووە، تیشکی خستەسەەر بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا دژی سیاسەتی چەوساندنەوەی دەوڵەتی تورک، جەختی کردەوە پێویستە گەل پشتیوانی لەم بەرخۆدانە بکات.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
زیوریخ
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و کۆمۆنەی گەلی شەهید چیاگەر هێڤی لە هەرێمی لە هەرێمی ڕاپرسڤیلی زیوریخ لە سویسرا بۆ ناساندنی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا.
لە گۆڕەپانەکە بڵاوکراوە دەربارەی گۆشەگیری ڕەها و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەسەر گەلی هەرێمەکەدا دابەشکرا.
لەسەر ناوی تەجەشە ژیان ئامەد ڕایگەیاند فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەوەک هەر بۆ کورد بۆ تەواوی گەلانی جیهان گرنگییەکی مەزنی هەیە، گوتی: "بەم چالاکییە گۆشەگیری توند و بێدەنگی ڕێکخراوەکانی وەک سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا بەرامبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک ئاشکرا دەکەین".
ژیان ئامەد ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە لەڕێگەی گۆشەگیرییەوە دەیەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهان داببڕێت، بەڵام ناتوانێت ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی فیکری ئەو بگرێت، لە هەموو گۆڕەپانێک فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاودەکەینەوە.